دووشەممه - 16ی رەزبەری 2724

کۆی دەنگەکان

55

كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان

كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان

كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان جوڵانەوەیەکی ئیسلامییە لە کوردستانی باشوور. له‌ سه‌ره‌تاوه‌ تا كۆنگره‌ی‌ 4 كه‌ 2021 به‌سترا ناوی‌ کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان بوو به‌ڵام له‌ كۆنگره‌ی‌ 4 ناوه‌كه‌یان گۆڕی‌ بۆ كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان.

کۆمەڵ کە لەلایەن عەلی باپیرەوە لە مایسی 2001 دامەزرێنراوە، ڕێکاری سوننەو جەماعە جێبەجێ دەکات. باپیر پێشتر ئەندامی سەرکردایەتی و پاشتر مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان بووە. کۆمەڵ بودجەکەی لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان وەردەگرێ.

کۆمەڵ لە ھاوپەیمانێتی کوردستانی له‌ ھەڵبژاردنەکەی 2005ی عێراق بەشدار نەبوو و بە لیستی سەربەخۆ بەشداری کرد. زیاتر لە 6000 دەنگ، نزیکەی 0٫7٪‏ی ڕێژەی دەنگەکانی بەدەست ھێنا بەمەش بووە خاوەنی دوو کورسی لە پەرلەمانی کاتیی عێراقدا.

دوای ھەڵبژاردنەکان، کۆمەڵ قایل بوو بەوەی پەیوەندی بکات بە ھاوپەیمانێتی کوردییەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیدا.

تا ئێستا 4 كۆنگره‌ی‌ به‌ستووه‌‌و عه‌لی‌ باپیر سه‌رۆكی‌ كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستانه‌.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌