سێشەممه - 4ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

6

پارتی کاری سەربەخۆیی کوردستان

پارتی کاری سەربەخۆیی کوردستان پارتێکی سیاسییە لە باشووری کوردستان. لە کابینەکانی پێشووی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشداریی کردووە.

پاسۆک، پارتی سۆسیالیستی کورد یان پارتی سەربەستی کوردستان لە 11ی ئەیلوول 1975 لە شاری کەرکووک خۆی ڕاگەیاند. پاسۆک زۆربەی کادیرانی لە کاژیک بوو. یەکەم کۆبوونەوەی پاسۆک لە خانوویەک لە گەڕەکی عەقاری شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی ھەریەک لە فەرھاد عەبدولقادر و ئازاد مستەفا و مامۆستا شیرزاد وەک دامەزرێنەرانی پارتەکە بەریوەچوو.

شوناسی پاسۆک وەک پارتی سۆسیالیستی نەتەوەیی کورد، وێڕای گرنگی ھزری ناسیۆنالیستیی، بەلام وەک پیشنیاری جەمال نەبەز وشەی نەتەوەیی، پاشخانێکی سیاسی و حەماسیی ئەو کاتی کورد و ئامادەیی نەوەیەکی نوێی بزووتنەوەی سیاسی ھێزێکی بەو پارتە بەخشی و وای کرد پاسۆک لەماوەی کەمتر لە ساڵێک مەفرەزەی چەکداری بچێتە شاخ و خەباتی چەکداری دەستی پێ بکات و ھاوکات ڕۆلی لە ھۆشیاری سیاسیی گشتیی خەڵک ھەبێت وەک سەرەتایەک بۆ شۆرشی نوێ.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌