سێشەممه - 4ی خەزەڵوەری 2721

کۆی دەنگەکان

127

پارتی سەربەستیی كوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، ساڵی‌ 2006ی‌ زایينی، وه‌ک پارتێکی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌ربه‌خۆییخوازی‌ کوردستانی دامه‌زراوه‌‌و چوارچێوه‌ی‌ چالاكییه‌كانی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستانه‌.

دامه‌زرێنه‌ری‌ ئه‌و ڕێكخراوه‌ عارف باوه‌جانییه‌ كه‌ سه‌رۆكی‌ پارته‌كه‌یه‌.

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له‌ پێناوه‌ وه‌ده‌ستهێنانی مافی سه‌ربه‌خۆیی گه‌لی کورد له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان خه‌بات ده‌کات به‌ڵام تا ئێستا پێشمه‌رگه‌ یان هێزی‌ چه‌كداریان نیه‌‌و زۆرتر كاری‌ ڕێكخستن ده‌كه‌ن‌و له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات چالاكن.

دوو كۆنگره‌ی‌ له‌ ساڵه‌كانی‌ 2009‌ و 2013 به‌ستووه‌.

دروشمی پارتی سه‌ربه‌ستی پێکهێنانی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ و دیمۆکراته‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران

سڵاو لە گشت ئەندامانی پارتی سەربەستیی کوردستان و پیرۆزبایی 15 ساله لە کاک عارف باوەجانی سەرۆکی گشتی و هەموو ئەندامان

پارتی سەربەستیی کوردستان، پارتێکی ڕاستگۆیی نەتەوەیی سەربەخۆییخوازە بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، شایانی هەموو پشتیوانییەکە. سەرۆکەکەی کاک عارف باوەجانی دڵسۆزانە بۆ کوردستان تێدەکۆشت

سڵاو بۆ تێکۆشەرانی پارتی سەربەستی کوردستان نیشتمان ویستان و خۆنەویستانی ڕزگاری خاک و نەتەوەی کوردستان پارتی سربەستی کوردستان

  • 1
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌