پێنجشەممه - 6ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

6

پارتی ژیانی ئازادی کوردستان

پارتی ژیانی ئازادی کوردستان پژاک حیزبێکی سیاسیی چەپگەرایی ئاپۆیستە کە ساڵی 2004 دامەزراوە و لە ڕۆژھەڵاتی کوردستاندا چالاکی دەکا.

پژاک ئەندامی کۆنفیدراسیۆنی دیموکراتیی کوردستانە کۆما چڤاکێن کورستان - KCK، کە ھاوپەیمانێتیەکی گروپە ئاپۆیستە کوردەکانە.

پژاک لقی پەکەکە یە بۆ ڕۆژهەڵاتى کوردستان و بۆ خۆی خاوەن سەربەخۆیی سیاسی نییە لە بڕیاردان دا. هەر بەم هۆیەوە هیچ کام لە حیزبەکانی ڕۆژهەڵات بە ڕەسمی نايناسن و تەنانەت  پێوەندییەکانیان تەنیا لە گەڵ پەکەکە چر کردۆتەوە و کەمتر لایەن هەیە کە لەگەڵ  پژاک دانیشتن و کۆبوونەوە بگرێ.

باوەڕی بە کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک هەیە و لە سەر بناغەی ئاپۆیزم و سوسیالیزم دامەزراوە.

سیامەند موعینی و زیلان ڤەژین هاوسەرۆکەکانی‌ پژاكن.

 

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌