کۆی دەنگەکان
106
یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان
لە 1ی حوزەیرانی 1975 دا یهكیهتیی نیشتمانیی کوردستان دامەزرێنرا نزیکەی دوو مانگ دوای ھەرەسی سهرههڵدانی کوردەکان لە ساڵانی 1974 ـ 1975.
دامەزرێنەر: جەلال تاڵەبانی، نەوشیروان مستەفا، عومەر شێخ مووس، فوئاد مەعسووم، کەمال فوئاد، عادل موراد، عەبدولڕەزاق فەیلی
پارتێکی سۆشیال دیموکرات و ئەندامە لە سۆشیالیست ئینتەرناشناڵ. لە سەرەتای 1980کان، ی. ن. ک. لە ھەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگەی کوردیدا بڵاوبووەوە بەتایبەتی چینی لادێ. ھەڵبژاردنە ھەرێمییەکەی کوردستان ئەوەی دەرخست کە زۆرینەی لایەنگرانی ی. ن. ک. لە ناوچەکانی باشوری کوردستانی عێراقەوەن.
لە جەنگی کەنداوی یەکەمەوە، ی. ن. ک. لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان باشووری كوردستان بەڕێوە دەبەن. ھەرچەندە ھاوکاری لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەڕێوەبردنی ناوچەکەدا ھەمیشە بە ھێمنی نەبووە و چەند جارێک لەنێوان پێشمهرگهكانی ھەردوولادا توندوتیژیی كراوه.
یهكیهتیی نیشتمانیی کوردستان کاردەکات بۆ دەستخستنی مافی چارەی خۆنووسین بۆ کوردەکان لە عێراقێکی دیموکراتی یەکپارچەدا و داوای چارەسەری سیاسی دەکات بۆ پرسی نەتەوەی کورد لەسەر بنەماکانی دیموکراسی، مافی مرۆڤ و ھەروەھا داننان بە شوناسی نەتەوەیی و کلتوری کورددا.
یەکێتی بانگەشەی وایە کە کار بۆ مافی چارەی خۆنووسین، مافی مرۆڤ و دیموکراسی دەکات، سەرەڕای ئاشتی و ئارامی بۆ کوردەکانی عێراق.
ئۆرگانە ڕێکخراوەیییەکانی ی. ن. ک:
مەکتەبی ڕێکخستن، مەکتەبی ڕاگەیاندن، مەکتەبی ڕێکخراوە دیموکراتییەکان، مەکتەبی ئیدارەو دارایی
مەکتەبی مافی مرۆڤ، مەکتەبی کۆمەڵایەتی، مەکتەبی شەھیدان، دەزگای خزمەتی پێشمەرگە و تێکۆشەرە دێرینەکان، مەکتەبی پەیوەندییە گشتییەکان، دەزگای چاودێریی دارایی، مەکتەبی چاودێریی و بەدواداچوون، ئەکادیمیای ھۆشیاری و پێگەیاندنی کادیران، دەزگای ھەڵبژاردن.
ئێستا كوڕی مام جهلال بهناوی پاڤێل تاڵهبانی به هاوبهشی لهگهڵ لاهوور شێخ جهنگی هاوسهرۆكی یهكیهتیی نیشتمانی كوردستانن.
دروشم: ئاشتی، دیموکراسی، مافی مرۆڤ، مافی چارەنووس
شوێنگەی سەرەکی: سلێمانی، ھەرێمی کوردستان
ڕۆژنامە: ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ، ڕۆژنامەی ئەلئیتیحاد
دەزگای ھەواڵگری: دەزگای زانیاری
ئایدۆلۆژیا: نەتەوەخوازیی کوردی، سۆسیال دیموکراسی
ئینتیمای نیشتمانی: نەتەوەخوازیی کوردی، گەل
ئینتیمای نێودەوڵەتی: سۆسیالیست ئینتەرناشناڵ