پێنجشەممه - 30ی خاکەلێوەی 2724

کۆی دەنگەکان

3

پارتی یەکیەتی دێموکرات

پارتی یەکیەتی دێموكرات ناسراو بە پەیەدە حیزبێکی چەکداری کوردییە له‌ رۆژئاوای‌ كوردستان. لەساڵی 2003 دامەزراوە و لەئێستادا شاھۆز حەسەن و ھێڤی کەمال ھاوسەرۆکی ئەو حیزبەن. ئامانجی پەیەدە دامەزراندنی سیستەمی کۆنفدرالیزمی دێموكراتی مەدیایە لە ڕۆژئاوای کوردستان و گەڕانەوەی دەسەڵات بۆ گەل بە شێوەیەک کە ھەموو پێکھاتەکانی ڕۆژئاوای کوردستان لە کورد و عەرەب و سریانی و تورکمان و ھتد. لەو خۆبەڕێوەبەریەدا جێبگرن، لەدوای ھاتنی بەھاری عەرەبی بۆ سوریە پەیەدە بە بەرێکخستن کردنی گەل زوو توانی بە بێ شەڕ ناوچەکانی ڕۆژاوا لە حکوومەتی ئەسەد پاک بکاتەوە و بە دامەزراندنی مەجلسی گەل بە کردەوە دەسەڵاتی بۆ گەل گەڕاندەوە.

تا بەر لە کونگرەی ھەفتەم لە ڕۆژی 27ی حوزەیرانی 2017 ئاسیا عەبدوڵا و ساڵح موسلیم مەحەممەد ھاوسەرۆکی ئەو حیزبە بوون بەڵام لەو کونگرەیە شاھۆز حەسەن و ھێڤی کەمال بە جێگریی ئەوان ھەڵبژێردران.

 

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌