کۆی دەنگەکان
308
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
سازمانی خهباتی كوردستانی ئێران له ساڵی 1359ی هەتاوی لهسهر دهستی مامۆستا شیخ جهلال حسێنی دامهزرا. سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران دەستەبەرکرانی مافی دیاری کردنی چارەنووسی پێ پەسەندە، بەڵام لە ئێستادا دەستەبەرکرانی خودموختاری لەچوارچێوەی ئێرانێکی دیموکراتیک و پارڵمانی بە رەوا دەزانێ.
سازمانی خەباتی کوردستان، باوەڕی وایە کە ئایینی ئیسلام وەک یەکێک لە سەرچاوەکانی یاسا دانان کەڵکی لێ وەرگیرێ و دەبێ مافی ئەدیان و بیروبۆچوونەکانی دیکە لە کوردستان لە بەرچاو بگیرێ. سازمانی خەبات لە شووڕای میللی موقاومەت دایە و لە ڕیکخراوی موجاهیدین نزیکە. درووشمی رووخانی رژیم یەکێک لە درووشمەکانی سازمانی خەباتە.
ئامانج: دامەزراندنی حکوومەتێکی ھەڵبژێردراو، خودموختار و دیموکراتیک و پارلمانی لە رۆژههڵاتی كوردستان.
سکرتێری گشتی ئهو رێكخراوه کاک بابە شێخ حوسێنییه.