چوارشەممه - 8ی خاکەلێوەی 2724

کۆی دەنگەکان

9

یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان

یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان پارتێکی ئیسلامی سوننەیە لە باشووری کوردستان

سەلاحەدین محه‌ممه‌د بەھائەدین سادق لە یەکەم کۆنفرانسی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە 1994، بە سکرتێری گشتی ھەڵبژێردرا.

یەکگرتوو لەناو چینی خوێندکاراندا چالاکە بەڵام لەناو کەسانی پێگەیشتووشدا بنکەی جەماوەریی ھەیە لە ھەولێرو پەیوەندی باشی ھەیە لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان‌ و پارتی دیموکراتی کوردستان.

لە تشرینی دووەمی 2005، یەکگرتوو بڕیاری دا بە جیا لە گروپە کوردییەکانی تر بەشداری ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بکات لە 15ی کانوونی یەکەمی 2005.

لە ھەڵبژاردنەکانی کانوونی دووەمی 2005 یەکگرتوو بەشێک بوو لە ھاوپەیمانی بەرفراوانی پارتە کوردییەکان. ئەمجارەیان بە سەربەخۆ بەشداری کرد. رێژه‌ی 1٫3%ی بەدەستھێنا کە دەکاتە 5 کورسی لە کۆی 275 کورسی پەرلەمان.

لە ھەڵبژاردنەکانی 2014ی عێراق توانی 4 کورسی بەدەستبھێنێت لەکۆی 328 کورسی‌و لە ھەڵبژاردنەکانی 2013ی کوردستان لەکۆی 111 کورسی 10 کورسی بردەوە کە لەم ھەڵبژاردنەی کوردستان یەکگرتوو بەلیستی سەربەخۆ بەشداریکردن لەچاو ھەڵبژاردنەکانی پێشوو دەنگی کەمتری ھێنا بەڵام بەھۆی دابەزینی بەلیستی سەربەخۆی کورسییەکانی زیادیکرد.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌