پێنجشەممه - 9ی خاکەلێوەی 2724

کۆی دەنگەکان

8

یەکێتیی دێموکراتیکی کوردستان

یەکێتیی دیمۆکراتیکی کوردستان یان YDK ڕێکخراوێکی سیاسیە کە ساڵی 2005 دامەزراوە و ئامانجە سەرەکییەکانی خۆی ھەوڵ دان بۆ تێپەڕبوون لە سیستەمی دین سالاری دەسەڵاتداریی ئێران و چارەسەری کێشەی کورد و لە ناو بردنی کاریگەرییەکانی سیستەمی فیۆداڵی و پێشخستنی ژیانێکی ئازاد و دیمۆکراتیک لە رۆژھەڵاتی کوردستان و ھەوڵ بۆ دەستەبەر کردنی ماف و ئازادیەکانی ھەموو چینە کۆمەڵایەتیەکان و پێشخستنی پەیوەندی و یەکێتیی دیمۆکراتیک لە گەڵ گەلی کوردی نیشتەجێی پارچەکانی دیکەی کوردستان و ھەوڵ و تێکۆشان بۆ پەیوەندی ئازادانە لە نێوان گەلانی ئێران بە گونجاو دەزانێ.

یەکێتیی دیمۆکراتیکی کوردستان باوەڕی بە مانەوە لە چوارچێوەی ئێران و خەبات بۆ ئێرانێکی دێموکرات و فێدراڵە.

سکرتێری گشتی ئه‌و رێكخراوه‌ عوسمان جەعفەرییه‌.

 

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌