هەینی - 31ی خاکەلێوەی 2724

کۆی دەنگەکان

4

یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان

یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان بەکورتیی یندک حیزبێکی باشووری کوردستانە کە لە ساڵی 1996 لەلایەن غەفوور مەخموورییەوە دامەزراوە.

ئامانجی حیزبەکە دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردییە کە لەھەرچوارپارچەی کوردستان پێک ھاتبێت.

رێکخراوێکی نەتەوەیی سیاسی جەماوەری‌و یەکێتییەکی ئارەزوومەندانەیە بۆ تێکۆشەران و نیشتمانپەروەرانی کوردستان، کە ھاوبیری و ھاوخەباتی لەپێناو سەربەخۆیی کوردستان و یەکێتی خاکەکەی و ئازادی گەلەکەی بەپێی رێڕەوێکی زانستییانەی ھاوشانی خەباتی دیموکراتییانەی سەرچاوە گرتوو لەمافی چارەنووسی گەلان و مافەکانی مرۆڤدا کۆیان دەکاتەوە.

حیزبەکە بەشێک بووە لە لیستی کوردستانی لە ھەڵبژاردنەکانی 2005ی کوردستاندا و 1 کورسیی بەدەست ھێناوە لە پەرلەمانی کوردستاندا.

تا ئێستا پێنج کۆنگرەی‌ پێك هێناوه‌.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌