هەینی - 31ی خاکەلێوەی 2724

کۆی دەنگەکان

36

عەباس کەمەندی

عەباس کەمەندی لەدایکبووی 1952ی‌ شاری سنەیه‌ لە گەڕەکی جەواراوا. کەمەندی تەنھا لە سنەدا ژیانی بەسەربردووە و زانکۆشی نەخوێندووە.

کەمەندی لە تەمەنی 18 ساڵیدا دەستیکردووە بە کاری ھونەری و یەکەم خەڵاتی زمانی کوردی وەرگرتووە بۆ نووسینی چیرۆکێکی کوردیی بەناوی «شەوبۆ و حەمە شوان» بۆ تاقیکردنەوەی وەرگرتنی نووسەر بۆ ڕادیۆی سنە.

دوو ساڵ دوای ئەوەی لەلایەن ڕادیۆی سنەوە وەرگیرا، تەلەفزیۆنی سنە دامەزرا، و کەمەندی دەستیکرد بە نووسینی سیناریۆ بۆ بەرنامە و فیلم و زنجیرەکان. یەکێک لە بەناوبانگترین کارەکانی تەلەفزیۆنیی بریتیبوو لە دۆبلاژکردنی زنجیرەی «لۆرێڵ و ھاردی» بۆ زمانی کوردی، کە خۆی کاری دۆبلاژی بۆ چوار کەسایەتیی ناو زنجیرەکە دەکرد.

لە تەمەنی 23 ساڵیدا ژیانی ھاوبەشی پێکھێناو و باوکی سێ کچ و کوڕێک بوو.

لە ساڵی 1971دا، دوای بەشداریکردن لە شەوێکی شێعریدا لەگەڵ ئامادەبوونی چەند کەسایەتییەکی گرنگیی ئەدەبیاتی کوردی، کە یەکێک لەوانە ڕەحیم موعینی کرماشانی بوو، بەرپرسیارێتی نووسین و ئاوازدانان درایە دەست کەمەندی لە خانەی فەرھەنگ و ھونەر بە پێشکەشکردنی شێعری حافزی. تا 1977، سەدا 95ی ئەو گۆرانییانەی لە ڕادیۆی سنە تۆماردەکران ھی خانەی فەرھەنگ و ھونەر بوون.

لە ساڵانی سەرەتای کارکردن لە ڕادیۆی سنە، حەسەن کامکاری بەڕێکەوت ناسی و یەکەم کاری کرد لە دونیای میوزیکدا بە گووتنی گۆرانییەک کە حەسەن کامکار بۆ جەژنی 2500 ساڵەی شاھەنشای ئێران. دوای ئەوە کارکردنی کەمەندی و کامکار بەو شێوەیە ڕۆیشت تا ڕاپەڕین.

دوای یەک دوو ساڵێک، کەمەندی دەستیکرد بە گۆرانی وتن بە شێوازێکی لێھاتوو و پڕۆفیشناڵانە و نزیکەی 30 گۆرانی لە ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆن بە دەنگی کەمەندی پەخشکران پێش ڕاپەڕین. زۆربەی گۆرانییەکانی بریتیبوون لە گۆرانیی ناوخۆیی کوردی، و لەجیاتی وتنەوەی گۆرانیی فۆلکلۆری، شێعری کوردی دەکردە گۆرانی. دوای ڕاپەڕین، کەمەندی درێژەی دایە چالاکییە موزیکییەکانی لەگەڵ گروپی کامکاران، کە دوایی بوونە بەناوبانگترین گروپی مۆسیقیی کوردیی لە ئێران. یەکەم بەرھەمی ئەم کارکردنەیان ئەلبومی «ھەورامان» بوو، کە ساڵی 1981 لەلایەن کۆمپانیای سرووشەوە بڵاوکرایەوە. کەمەندی و گروپی کامکاران دواتر ئەلبومی «پرشنگ» و دواتر «گەلاوێژ» یان بڵاوکردەوە، کە تا ئێستاش یەکێکن لە بەربڵاوترین گۆرانییەکان لە ناوخۆی کوردستان.

کەمەندی ئەدەبیات و فۆلکۆری کوردستانی نووسیوە کە 6 ھەزار پەڕەیە و لە کتێبخانەی فەرھەنگی لە تاران پارێزراوە. سەرەڕای ئەو ھەموو کارەی لە دونیای ھونەریدا، کەمەندی پەشیمانە لە ھونەر و دەڵێت گەر جارێکی تر لەدایکببێتەوە ھەرگیز نزیکی ھونەر و ھونەرمەندان ناکەوێتەوە. بەو ھۆیەشەوە ڕێگەی نەداوە ھیچ کام لە کوڕ و کچەکانی کار لە ھونەردا بکەن.

عەباس کەمەندی ساڵی 2014 لە تەمەنی 62 ساڵی کۆچی دوایی كرد و لە زیارەتانی ئاساوڵە له بەھەشتی محەمەدی نێژرا.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌