کۆی دەنگەکان
0
عەبدولقەھار زاخۆیی
عەبدولقەھار عەبدولڕەحمان محەممەد ناسراو بە عەبدولقەھار زاخۆیی لەدایکبووی 1976 لە زاخۆی باشووری كوردستان.
گۆرانیبێژێکی کوردە، کە بە کورمانجی گۆرانی دەڵێت و یەكێكە لە هونەرمەندە گەنجەكانی شارۆچكەی زاخۆ لە دەڤەری بادینان و هەوادارێكی زۆری هەیە و بە شای ئەوینداران ناو دەبرێت.
لە ساڵی 1992 دەستی بە گۆرانی وتن كردووە و تا ئێستا بەردەوامە و خاوەنی چەندین ئەلبۆمی گۆرانییە. ھەروەھا چەندین ئاھەنگ و کۆنسێرتی جەماوەری ساز کردووە.
زاخۆیی ساڵی 2004 یه‌كه‌م به‌رهه‌می به شێوه‌ی پڕۆفیشیۆناڵ له وڵاتی توركیا تۆمار كرد‌و له‌دوای ئه‌و به‌رهه‌می، رووی كۆدی ستۆدیۆكانی كوردستان به تایبه‌ت له زاخۆ.
عەبدولقەھار زاخۆیی جه‌ماوه‌رێكی زۆری هه‌یه به‌تایبه‌ت له‌ناو كوردانی كورمانج.