یەکشەممە - 16ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

1

عەدنان کەریم

لە ساڵی 1963 لە شاری کەرکووک لە دایک بووە.

 لە بنچینەدا خەڵکی دێی ژاژڵەی سەر بەناوچەی شارباژێڕە .

 لە شاری سلێمانی ژیانی منداڵی و سەرەتایی ژیانی ھونەری گەشەی سەندووە.

 ساڵی 1985 بەشی نیگارکێشانی لە پەیمانگای ھونەرەجوانەکانی سلێمانی تەواو کردووە.

 سەرەتای کاری ھونەریی بۆ ساڵی 1979 لەگەڵ تیپی موسیقای سلێمانی دەگەڕێتەوە بە گۆرانیی دەسماڵێ.

 ساڵی 1989 دا لەگەڵ ھەندێ ھونەرمەندی تردا تیپی مۆسیقای کۆمەڵەی ھونەرەجوانەکان دادەمزرێنن.

 لە ساڵی 1991 دا لە کۆڕەوە گەورەکەی کورددا بەرەو ڕۆژھەڵاتی کوردستان کەوتە ڕێ و لە شاری مھاباد بۆ ماوەیەک جێگیر بوو. لەو ماوەیەدا چەندین کاری ھونەری لەگەڵ ھونەرمەندانی موسیقی ناوچەی موکریان دا ئەنجام دا.

 لە ساڵی 1991دا کوردستانی بەجێھێشتو‌وە.

 لە ساڵی 1994 ـ 1995 لە سوید دەچێتە بەر خوێندن و بۆ ماوەی ساڵێک کۆرسی تەکنیکیی تۆمارکردنی دەنگ و موسیقا تەواو دەکات.

 خاوەنى چەندین ئەلبومى گۆرانییە.

 لە چەندین ڤێستیڤاڵى نێودەوڵەتى بەشداریکردووە.

 ئێستا لە وڵاتى سوید نیشتەجێیە.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌