چوارشەممه - 12ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

1

ئەحمەد کایا

ئەحمەد کایا  لە ساڵی 1957 لە شاری مەلەدیی باکووری کوردستان لە دایکبووە.

گۆرانیبێژ و ئاوازدانەر و موزيكژەنی کوردە.

 لەگەڵ خێزانەکەى بە ھیوای ژیانێکی باشتر رووى کردۆتە شارى ئەستەمبوڵ.

 لە شارى ئەستەمبوڵ تێکەڵ بەکارى سیاسى بووە.

 سیاسەت نەبۆتە رێگر لە بەردەم کارە هونەرییەکانى، بەڵکو لە پاڵ سیاسەتیش خۆی فێرى موزیک کردووە.

 لە نوسینى شێعردا دەستێکى باڵاى هەبووە.

 لە ساڵی 1985 ئە یەکەم ئەلبوومی بەناوی مەگری کۆرپەکەم بڵاوکردۆتەوە، بەڵام هەرزووی نۆبەرەکەی رووبەڕووی رق و تووڕەیی دەسەڵاتدارانی تورکیا دەبێتەوە و قەدەغە دەکرێت.

 بە گۆرانییە کۆمەڵایەتییەکانی لایەنگری خەڵکی ھەژار و کوردی باکورى کوردستانى کردووە، ئەمەش بوەتە گرفت بۆى، هەرزوو لەلایەن دەسەڵاتدارانى تورکیاوە قەدەغەى گۆرانیەکانى کراوە و هەوڵى زیندانى کردنیان داوە.

 لە رۆژى 10/2/1999 کاتێک بووە براوەی خەڵاتێکی ڕێکخراوی ڕۆژنامەنوسانی چاپی تابلۆی، وەک باشترین گۆرانیبێژی ساڵی دیاریکرا و لە مەراسیمەکەدا خەڵاتى وەردەگرت، وتی: "من گۆرانییەکی کوردیم لەناو ئەلبومە تازەکەم داناوە، چونکە من بە ڕەسەن کوردم، گومانم نییە چەندین دەزگای ڕاگەیاندنی بوێر هەن کە ئەلبومە تازەکەم بڵاوبکەنەوە"، دوای تەواو بوونی قسەکانی، چەندین ھونەرمەندی تورک ھێرشیان کردە سەری و ھاواریان کرد: خاین! بڕۆ دەرێ.

 لە رۆژى 30/4/199 دادگای ئاسایشی نیشتمانی تورکیا، تۆمەتی خەیانەت بە نیشتمانی، دایە پاڵی و لە ھەموو لایەکی تورکیاوە تورکە تووندڕەوەکان ھێرشیان کردە سەری و ھەندێ رۆژنامە و دەزگای راگەیاندن داوای حوکمی لە سێدارەدانیان بۆ کرد.

 چەندین تۆمەتى خراوەتە پاڵى لەوانە، گوایە لە بەرلین کۆنسێرتی کردوە و پارەی بۆ پەکەکە کۆکردۆتەوە.

 لە بەردەم یەکەمین دانیشتنی دادگا ئامادەبوو، ھەموو ئەو تۆمەتانەی رەت کردەوە کە درابوونە پاڵی.

 لەو ماوەیەى لە ئەورووپا بووە، دادگای ئاسایشی نیشتمانی تورکیا لە دوا دانیشتنیدا، بەبێ ئامادەبوونی خۆى، سزای 10 دە ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا.

 لە ساڵی 2000 بەیەکجاریی رووی لە فەرەنسا کرد، بەڵام تاراوگە نەیتوانی برینەکانی ئەو ساڕێژ بکات، لە چاوپێکەوتنێکدا لەبارەی غەریبیی خۆیەوە بە چاوی فرمێسک تێدا قەتیزماودا، دەڵێت: "هاوین بێت و زستان بێت شەوانە زۆر سەرمام دەبێت، لەبەر ئەوە نییە کە گەرمکەرەوە نییە، بەڵکو یەک هۆکار هەیە، ئەویش لەبەر دووری وڵاتە سەرمام دەبێت، کۆتایی تەختی ئەم سیناریۆیە بە کەوالیسێکی کوشندە دادەپۆشرێت، ڕۆژێک دێت هەر دەگەڕێینەوە".

 لە ساڵی 2000لە فەرەنسا کۆنسێرتێکی گەورەی سازکرد، کە نزیکەی ملیۆنێک کەس بەشدارییان تێداکرد و لەو کۆنسێرتێەدا بۆ یەکەم جار گۆرانییەکی بەناوی وەڵاهی بیری ئاپۆ دەکەین چڕی.

 لەماوەی ژیانی هونەریدا 17 ئەلبوومی بڵاوکردووەتەوە.

 لە دوای خۆشی گوڵتەنی ھاوسەری ئەلبوومە تەواو نەکراوەکەی بەناوی گوێ بگرە وڵاتە خۆشەویستەکەم بڵاوکردەوە، چەن ئەلبوومێکی دیکەشی دوای خۆی بڵاوکرانەوە.

 لە ساڵی 2000 لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە و هەر لەوێش لە گۆڕستانی ناودارانی پاریس پیرلاشیز لە تەنیشت گۆڕی سینەماکاری بەناوبانگی کورد یەڵماز گۆنا بەخاکسپێردراوە.

 لە رۆژى ساڵی 2013، لە سالڕۆژى لە دایکبوونیدا، عەبدوڵڵا گول سەرۆکی ئەوکاتەى تورکیا خەڵاتی گەورەی بەخشیە کایا.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌