
کۆی دەنگەکان
0
ئه‌مه‌ل سه‌عید كورده
ئه‌مه‌ل سه‌عید كورده لەدایکبووی ساڵی 1976 له شاری کەرکووک له باشووری كوردستان.
لە ته‌مه‌نی 8 ساڵی گه‌ڕاونه‌ته‌وه شاری سلێمانی زێدی باوكی.
ئه‌مه‌ل هەر لە سلێمانی قۆناغی سەرەتایی و ناوەندی و پەیمانگای هونەرەجوانەکانی تەواو کردووه.
لە 17 ساڵیدا وەک دەنگ خۆش و بەهرەمەندێک لە تی ڤی دەرکەوت و لە 21 ساڵیدا پەیمانگای هونەرە جوانەکانی تەواو کرد و له بەشی مۆسیقا و گۆرانی لە سلێمانی دبلۆمی هونەری وه‌رگرت و لە 24ساڵیمدا بوو به خاوەن ئیمتیازی گۆڤاری کریڤ.
لە 28 ساڵیدا له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی رۆشتن بۆ بەریتانیا.
لە 38 ساڵیدا لە یەکێک لە زانکۆکانی هونەر لە لەندەن وەرگیراو له 42 ساڵی بەکەلۆریۆسی لە گۆرانی و ستایەڵە سەردەمیەکان وه‌رگرت.
ئه‌مه‌ل چەندین خەڵات و ڕێزلێنانی پێ دراوه بۆ زۆرێک لە کارە خێرخوازیەکان لەناوەوە و دەرەوەی وڵاتیش.
ئه‌مه‌ل کاری لەگەڵ زۆرێک لە هونەرمەند و مووزسیانە مەزنەکانی کورد کردووە.
ئه‌مه‌ل له ساڵانی نه‌وه‌ده‌وه ده‌ستی به كاری ھونه‌ری كردووه و زیاتر به گۆرانی سنوور ئارام به ناوبانگی ھونه‌ری په‌یدا كرد.
ئه‌مه‌ل سه‌عید كورده له‌سه‌ر ستایله‌كانی پۆپ و فۆڵک و جازو بلوز كار ده‌كا.
زیاتر لە 30 کاری هونەری و زیاد لە 20 کلیپ و ئەلبۆمێکی هەشت تراکی هه‌یه.