پێنجشەممه - 22ی خەرمانانی 2724

کۆی دەنگەکان

43

ئامانج یاخی‌

ئامانج عه‌زیز ئه‌حمه‌د ناسراو به‌ ئامانج یاخی‌، له‌دایكبووی‌ ساڵی‌ 1988ـه‌ له‌ شاری‌ هه‌ولێر له‌ باشووری‌ كوردستان.

هونه‌رمه‌ندێكی‌ به‌ندبێژی‌ به‌ناوبانگه‌.

ئامانج یاخی‌ له‌ ساڵی‌ 2006ـه‌وه‌ كاری‌ هونه‌ری‌ ده‌ست پێ‌ كردووه‌ به‌ڵام له‌ 2011ـه‌وه‌ هونه‌ر بۆته‌ پیشه‌ی‌ سه‌ره‌كی‌.

ئامانج یاخی‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی‌ زۆربه‌ی‌ هونه‌رمه‌ندان له‌گه‌ڵ‌ هونه‌ر درێژه‌ی‌ به‌ خوێندن داوه‌‌و ده‌رچووی‌ كۆلێژی‌ یاسایه‌‌و پارێزه‌ره‌ به‌ڵام كاری‌ پارێزه‌رایه‌تی‌ ناكا‌و ته‌نیا به‌ هونه‌ره‌وه‌ سه‌رقاڵه‌.

زۆربه‌ی‌ هه‌ره‌زۆری‌ به‌نده‌كانی‌ هی‌ خۆیه‌تی‌‌و خاوه‌نی‌ ده‌یان ئاوازی‌ تایبه‌تیشه‌.

له‌ شێعر‌و گۆرانییه‌كانی‌ گرنگیی‌ تایبه‌ت ده‌دا به‌ ره‌خنه‌ گرتن له‌ دیاره‌ده‌ دزێوه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگا‌و هه‌روه‌ها كێشه‌كانی‌ حكوومه‌تیش.

ئامانج یاخی‌ له‌ هونه‌ردا خاوه‌ن جێگه‌‌و پێگه‌یه‌كی‌ تایبه‌ته‌‌و جه‌ماوه‌رێكی‌ زۆری‌ هه‌یه‌.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌