هەینی - 5ی گەلاوێژی 2724

کۆی دەنگەکان

0

ئەنوەر قەرەداغی

محەممەد ئەنوەر عومەر محەممەد ناسراو به‌ ئەنوەر قەرەداغی ساڵی 1946 لە شارۆچکەی هەڵەبجە لەدایک بووە.

مۆسیقا ژەن و ئاواز دانەره.

سەرەتای منداڵی خستویانەتە حوجرەی فەقێیان لە مزگەوتی پاشا بەڵام زۆر بەردەوام نەبوە چونکە قوتابخانە کراوەتەوە لەگەڵ براکانی چووەتە قوتابخانە ساڵی 1954 ماڵیان چۆتە سلێمانی لەوێ لە پۆلی سێیەم لە قوتابخانەی فەیسەلیە دەخوێنێت.

لەو کاته‌دا لە گرووپی سروودی هەڵبژێردراوە بۆ گروپی سروودی‌ ناوەندی.

دواتر خانەی مامۆستایانی لە سلێمانی تەواو کردووە.

 لە 1964 وه‌ك مامۆستا دامەزراوە.

تیپی مۆسیقای کۆمەڵی خۆشی و بەختیاری‌و دواتر تیپی مۆسیقای هیوای دامەزراندووە. دواتر لە 1967 بووبە تیپی مۆسیقای سلێمانی.

لە ساڵی 1966 تا 1971 لە چالاکی قوتابخانەکانی سلێمانی وانەی مۆسیقای داوەتەوە ساڵی 1969 دەستەی دامەزرێنەری تیپی نواندن و مۆسیقای سلێمانی بووە.

ساڵی 1971 تا 1974 لێپرسراوی بەشی مۆسیقا بووە لە زانکۆی سلێمانی و تیپی زانکۆی دروست کردووە.

ساڵی 1974 پەیوەندی بە شۆرشی ئەیلول کردووە لەوێ تیپی مۆسیقای شۆرشیان دروست کردووە دوای گەرانەوەی لەناو شۆرش لەساڵی 1975 لە زانکۆ دوور خراوەتەوە و گواستراوەتەوە شاری سەماوە بۆ ماوەی دوو ساڵ ماوەتەوە بە مامۆستا لەو ماوەیەدا تیپی مۆسیقای پەروەردەی سەماوەی بۆ چالاکی قوتابخانەکان دروست کردووە.

دواتر گواستراوەتەوە بۆ زانکۆی سلێمانی وەک پێشووی بوەتە لێپرسراوی بەشی مۆسیقا تا ساڵی 1981 کە زانکۆی سلێمانی گوازراوەتەوە بۆ هەولێر ساڵی 1973 لە بەرلین بەشداری ڤیستیڤالی لاوانی جیهانی کردووە هەر لەساڵی 1973 بۆ یەکەمجار لە تەلەفزیۆن 9 پارچە مۆسیقا و گۆرانی تۆمار کردووە.

ساڵی 1974 بەشداری ڤیستیڤالی یەکەمی هونەری کوردی لە بەغدا کردووە دامەزرێنەری پەیمانگەی هونەرەجوانەکانی سلێمانییە.

ساڵی 1998 بوەتە راوێژکاری هونەری لە وەزارەتی ڕۆشنبیری ئەنوەر قەرەداغی یەکێکە لە دامەزرێنەری تەلەفزیۆنی puk ساڵی 2010 بوەتە ڕاوێژکاری هونەری لە مەکتەبی ئیعلامی یەکێتی نیشتمانی کوردستان.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌