چوارشەممه - 12ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

1

عارەب عوسمان

عارەب عوسمان كه بە تەنیا عارەبیش ناسراوە؛ ناوی تەواوی‌ عارەب عوسمان جەرجیسه‌.

ھونەرمەندێكی‌ کوردە کە لە 1952 لە گەرەکی تەیراوەی شاری ھەولێر لەدایکبووە باوکی عوسمان حەیران یەکێک بووە لە حەیرانبێژە بەتواناکانی دەشتی قەراج و ھەولێر، لە ساڵی 1970 لەبەشی کوردی رادیۆی بەغدا گۆرانی تۆمارکردووە.

عارەب عوسمان بە یەکێک لەکۆڵەکەکانی حەیران دادەنرێت لە کوردستان.

عارەب عوسمان بە ریتمی خێرا و خاو گۆرانی دەچڕێ‌، بەڵام زۆرتر وەك حەیرانبێژ ناسراوە و به‌ یه‌كێك له‌ هونه‌رمه‌نده‌ به‌ ئه‌زموونه‌كانی كورد، داده‌نرێت، چه‌ندین لاوك و حه‌یران و گۆرانی بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و له‌ ده‌یان وڵاتی‌ دنیا كۆنسێرتی‌ به‌ڕێوه‌ بردووه‌.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌