پێنجشەممه - 13ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

6

ئارام شەیدا

ئارام شەیدا لە 1982 لە پێنجوێن لەدایکبووە و ئێستا لەشاری سلێمانی نیشتەجێیە و یەکێکە لەگۆرانیبێژە میللییەکانی ئەو شارە خاوەن ناوبانگێکی زۆرە.

لەگەڵ یەکەم دەرکەوتنیدا توانیویەتی بەندێکی یەک کاژێری بەبێ پچڕان تۆمار بکات و دواتر بۆ ماوەی دوو کاژێر بەبێ بچڕان.

تا 12ی‌ ئاماده‌یی خوێندووه‌. به‌ وته‌ی‌ خۆی‌ بۆیه‌ خوێندنی‌ ته‌واو نه‌كردووه‌، چونكه‌ خه‌وی به‌یانیانی‌ زۆر خۆش ده‌وێ.

له‌ ساڵی 2005ـه‌وه‌ ده‌ستی‌ به‌ كاری هونه‌ری كردووه‌. له‌ هه‌زاران كۆڕی‌ خۆشیی‌ خه‌ڵك به‌ تایبه‌ت گه‌نجان، كه‌ به‌ گه‌عده‌ ناسراوه‌، به‌شداری‌ كردووه‌‌و گه‌عده‌ی‌ شایی‌‌و خۆشی‌ بۆ خه‌ڵك ده‌گێڕێ‌.

ئارام شەیدا ئێستا لە کوردستان و بەتایبەت شاری سلێمانی خاوەن ھەوادارێکی زۆرە، ھەفتانە چەندین دانیشتنی نوێ تۆمار ئەکات خاوەن دانشتنێکی زۆرە، لەو کۆڕانەی کەتایبەتن بەوتنی بەند.

له‌ چه‌ند كۆنسێرتیش له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات به‌شداری‌ كردووه‌.

ئه‌گه‌ر مه‌جالیشی‌ هه‌بێت كاری كڕین و فرۆشتی ئوتۆمبێل ده‌كا.

ژیانی‌ هاوبه‌شی‌ پێك هێناوه‌.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌