یەکشەممە - 9ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

0

ئەردەڵان بەکر

ئەردەڵان بەکر لە ساڵى1967 لە گەڕەکى خانەقاى شارى هەولێر لەدایکبووە.

هونەرمەندێکى کوردە.

 تاکو پۆلى سێیەمى ناوەندی خۆیندووە.

 25 ساڵ کارى هونەرى ئەنجامداوە.

 لە پاڵ کارى هونەرى وەرزشکارێکی بەتوانا بووە.

 لە تەمەنی منداڵیدا حەزو خولیای هونەری هە بووە.

 لە ساڵى 1985 لە تەمەنى 18 ساڵیدا دەبێتە پێشمەرگەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان.

لە ساڵی 1986 یەکەم بەرهەمى خۆی بڵاوکردۆتەوە.

 لە ساڵی 1988لە دوای شاڵاوی بەدناوی ئەنفالییش لەناو رێکخستنەکانی یەکێتی دەست بەخەباتی نهێنی دەکات، لەناوی شاری هەولێر.

 لە راپەڕینى ساڵى 1991 سەرپەرشتی هێزیک دەکات بۆ چەند گەرەکێکى شارى هەولێر.

 لە کۆڕەوی 1991 کوردستان بە جێدەهێڵێت و دەچێتە وڵاتی سوید.

 لە ساڵی 1993 لە وڵاتی سوید یەکەم ئەلبوومی بڵاوکردۆتەوە.

 لە ساڵی 2009 لە تەمەنى 42 بەھۆی نەخۆشیی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی کارۆلینسکای ستۆکھۆڵم کۆچی دوایی کردووە و تەرمەکەی گەییشتەوە شارى هەولێر و لە مەراسیمێکی شایستەدا لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەد لە هەولێر بەخاک سپێردراوە.

 لە ساڵی 2014 لە پارکی منارە لە شارى هەولێر پەردە لەسەر پەیکەرەکە لادراوە.

 لە ساڵی 2019  بەڕێوەبەرێتى گشتى رۆشنبیرى هونەرى سلێمانى، لە شارى سلێمانى بە ناونیشانى یادێک بۆ ئەردەلان بەکر مەراسیمێکى تایبەتى بۆ ساڵڕۆژى کۆچى دوایى رێکخستووە.

خاوەنی چەند ئەلبومێکى گۆرانیە لەوانە: کچی گاور، بەینۆ، ھەورامان، زۆر دەترسم، خەونێک بوو.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌