کۆی دەنگەکان
0
عەتا چاوشین
عەتا ئەمین زۆراب ناسراو بە عەتا چاوشین، لە 1961 لە سلێمانی له باشووری كوردستان لە دایکبووە.
ساڵانێكی زۆریش له شاری سه‌قز له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ژیاوه.
هونەرمەندێكی شارەزای بەستە و مەقام بووە و شارەزایی زۆریشی لە بەندبێژیدا هەبووە.
ئەو هونەرمەندە لە هەشتاکانی سەدەی رابردوو دەستی بە گۆرانیگوتن کردووە و یەکەم گۆرانی بەناوی "هۆ غەریب مەڕۆ" بوو و دواتر جەند گۆرانییەکەی لە رادیۆی کەرکووک تۆمارکردووە.
هەروەها، دواتر لە تەلەڤزیۆنی کەرکووک، چەند گۆرانییەکی دیکەی تۆمار کردووە.
عەتا چاوشین زیاتر لە 35 ساڵە خزمه‌تی هونه‌ری كوردی كرد‌و خاوه‌ن ده‌یان به‌رهه‌می ناوازه‌یه.
هونه‌رمه‌ند عەتا چاوشین ساڵی 2020 له شاری سلێمانی بەنه‌خۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد.