دووشەممه - 16ی رەزبەری 2724

کۆی دەنگەکان

1

عه‌ینه‌دین مه‌ریوانی‌

عه‌ینه‌دین ئه‌ڵماسی‌ ناسراو به‌ عه‌ینه‌دین مه‌ریوانی‌ ساڵی‌ 1337ی‌ هه‌تاوی‌ (1960ی‌ زایینی‌) له‌ گوندی‌ دزڵیی‌ شاری‌ مه‌ریوانی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان له‌دایك بووه‌.

عه‌ینه‌دین دوای‌ 10 مانگ به‌هۆی‌ نه‌خۆشییه‌وه‌ چاوی‌ له‌ده‌ست ده‌دا. بنه‌ماڵه‌یه‌كی‌ هه‌ژاری‌ بووه‌‌و نه‌یانبووه‌ بیبه‌ن بۆ لای‌ دوكتور.

كاتێ‌ 12 ساڵ‌ ته‌مه‌نی‌ ده‌بێ‌ له‌ كۆڕی‌ سروودی‌ قوتابخانه‌ به‌شداری‌ ده‌كا‌و ئه‌وه‌ ده‌بێته‌ ده‌ستپێكی‌ كاری‌ هونه‌ری‌.

به‌ڵام بنه‌ماڵه‌كه‌ی‌ له‌و سه‌رده‌مه‌دا ده‌ینێرنه‌ لای‌ مامۆستایه‌كی‌ ئایینی‌ بۆ خوێندن ‌و فێربوونی‌ قوڕئان. عه‌ینه‌دینیش دوای‌ حوجره‌‌و قوڕئان ده‌ڕۆشته‌ قاوه‌خانه‌‌و گۆرانی‌ ده‌گوت.

عه‌ینه‌دین مه‌ریوانی‌ دوای‌ ماوه‌یه‌ك واز له‌ حوجره‌‌و قوڕئان دێنێ‌‌و كاری‌ هونه‌ری‌ درێژه‌ پێ‌ ده‌دا.

عه‌ینه‌دین 6 جار ژیانی‌ هاو‌به‌شی‌ پێك هێناوه‌ كه‌ دووانیان وه‌ك خۆی‌ نابینا بوون.

عه‌ینه‌دین مه‌ریوانی‌ نابینایەکی عاشقی دەفبەدەسته، هێنده‌ی چڕیوە سەری بە لەشیەوە ناوەستێ. ژیانی لەسەر چڕینە و بۆ هەر پارووە نانێك، پڕ بە گەرووی دەچریکێنێ.

عه‌ینه‌دین مه‌ریوانی‌ خاوه‌ن‌ ده‌یان ئاواز‌و گۆرانی‌‌و شێعری‌ ره‌سه‌نه‌‌و ناوبانگێكی‌ زۆری‌ هه‌یه‌.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌