دووشەممه - 10ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

1

ئەیووب عەلی

ئەیووب عەلی لە دایکبووی 1973 له‌ شارۆچکەی سەنگاو له‌ باشووری‌ كوردستانه.

گۆرانیبێژه‌‌‌و به‌ زاراوەی سۆرانی گۆرانی دەڵێت، چەند بەرھەمێکیشی ھەیە بەزاراوه‌ی کرمانجی.

ئەیووب عەلی قۆناغی خوێندن سەرەتایی لە شارۆچکەی سەنگاو تەواوکردووە، دواتر چۆتە سلێمانی خوێندنی ئامادەیی تەواوکردووە. دواتر لە ساڵی 1993 دەچێتە زانکۆ.

ئەیووب بڕواننامەی بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاری میکانیک بەدەستھێناوە لە زانکۆی سەلاحەدین لە ساڵی 1998.

ئەیووب عەلی لە قۆناغی زانکۆدا چالاکییەکانی لەبواری میوزیک و گۆرانی دەستپێکرد بەبەشداریکردن لە چالاکی و گرووپەکانی ناو زانکۆ، دواتریش لە ساڵانی 1995 بۆ 1998 لە ڕادیۆ کوردییەکان گۆرانی تۆمارکرد.

لە ساڵی 1999، کوردستانی جێھێشت و ڕوویکردە بریتانیا‌و و لەوێ دەژی.

دواتر لە ساڵی 2003، گۆرانی دڵم مەشکێنەی بڵاوکردەوە بەدەنگی خۆی کە ئاواز و تێکستی خۆی دایڕشتبوو.

لە ساڵانی 2004 و 2006 دوو ئەلبوومی گۆرانی دیكه‌ی‌ بڵاوکردەوە. دواتر لە ساڵی 2009، ئەلبوومی سێیەمی بەناوی مۆم بڵاوکردەوه‌.

لە ساڵی 2011، ئەلبوومێکی دیکەی بەبێ ناونیشان بڵاوکردەوە.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌