شەممه - 17ی خەرمانانی 2724

کۆی دەنگەکان

0

ئازاد خانەقینی

ئازاد وەھاب عەبدولڕحمان ناسراو به ئازاد خانەقینی، گۆرانیبێژه.

 لە ساڵی 1958 لە گەڕەکی پاڵاوتگەی شاری خانه‌قین لە دایکبووە.

 لە ساڵی 1980 بووه‌ به‌ پێشمه‌رگه‌.

 له‌ ژیانى پێشمه‌رگایه‌تیدا چه‌ندین گۆرانی شۆڕشگێڕی‌ و نەتەوەیی وتوه‌.

 قۆناغەكانی خوێندنی سەرەتایی‌ و ناوەندی لە خانەقین‌ ته‌واوكردووه‌.

 خوێندنى ئامادەیی كشتوكاڵی لەقەزای خاڵس تەواو كردووە.

 له‌ رۆژى 1/5/1971 له‌ ته‌مه‌نى 13 ساڵى بۆیەكەمجار وەك كۆرس بەشداری ئاهەنگێكی گۆرانی لە كۆمپانیای نەوتی خانەقین كردووە.

 له‌ ساڵی 1979 لەگەڵ ژمارەیەك هاوڕێیدا تیپی مۆسیقای خانەقینیان دامەزراند‌وه‌.

 بەهۆی دەركردنی كاسێتێكی گۆرانی بەزمانی كوردی لەلایەن دەزگا ئەمنیەكانی بەعسەوە تووشی گرتن‌ و راونان بونەوە

 له‌ ساڵی 1980 پەیوەندی بەهێزی پێشمەرگەی كوردستان كرد‌ه‌.

 جگه‌ له‌كارى هونه‌رى وه‌كو پێشكه‌شكاریش له‌ رادیۆی گەلی کوردستان كارى كردووه‌.

 لە ساڵى 1991 له‌ دوای راپەرین بەردەوام بووه‌ لەكاری راگەیاندن ‌و هونەری لەهەردوو بواردا خزمەتی كردووه‌.

 لە ساڵی 2006 له‌ ته‌مه‌نى 48 له‌ شارى سلێمانى كۆچى دوایى كردووه‌ و له‌ گۆڕستانى شه‌هیدان له‌ سلێمانى به‌خاكسپێردراوه‌.

 له ‌ئێواره‌ى رۆژى سێشه‌ممه‌ 15/8/2020 له‌ شارى خانه‌قین لە مەراسیمیکى شایسته‌دا به‌ ئامادەبوونی هونەرمەندان و ڕۆشنبیران و نووسەران و كه‌س و كارى هونه‌رمه‌ند، پەردە لەسەر پەیکەری لادرا.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌