دووشەممه - 10ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

1

بەھجەت یەحیا

بەھجەت یەحیا یەکێکە لە ھونەرمەندە بەهرەمەندەکانی باشووری کوردستان کە بەناوبانگە بە دەنگە عیرفانیەکەی و هونەرەکەی پەیامی عەشقێکی ئەبەدیە.

چەند ئەلبومێکی بە چاپ گەیشتووە وەک: هاواری ویژدان، نەی لەگەڵ دڵم ئەدوێ کە پێک ھاتووە لە ھەشت تراک بە ناوبانگترینیان گۆرانی عاشق دەبێ مەستانە بێتە کە سەرنجی بینەرانی زۆر بۆ لای خۆی راکێشا. فەنابوون کە تیایدا بەھجەت تواوەتەوە تیایدا و ئەلبومێکی بێ ئەندازەی بەھجەتە. سپێدەی سۆزێکی مەستانە ساڵی 2007 بڵاوی کردۆتەوە لە ھەندەران.

بەھجەت یەحیا دەستێکی ڕەنگینی هەیە لە بواری هۆنراوە نووسیندا و زۆربەی ئەو گۆرانیانەی کە پێی ناسراوە هۆنراوەی خۆیەتی، چەند نموونەیەک لەو هۆنراوانە کە خۆی نوسیونی ئەمانەن: بەس تەنها ئەمشەو، چەنێ دووربم، لای لایە، بوومە سۆفیی خەڵوەتی، کوردستان گەر تو نەبی، کۆڕی ئەمشەوناڵەی دەف و شینی شمشاڵە، بەدوای عەشقا کەوامن وێڵی شارانم، خەڵکی دەڵێن بۆچی هێندە گۆرانی بۆ عەشق ئەڵێی، بەیانیەک برینی کۆن و نوێ کولایەوە، ساقیا ڕووم کردەلای تۆ، بۆیە چاوم خۆش دەوێت، من ئەمەوێ بەتەنها لەگەڵ دڵی خۆم بدوێم، لەگۆرانی و سۆز بەولاوە لەم دنیایە چی شک ئەبەم... زۆر بەرهەمی تریش لەگەڵ ئەوەشدا لە بواری ئاوازدانان دەستێکی ڕەنگینی هەیە و خۆی ئاوازی گۆرانیەکانی داناوە.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌