چوارشەممه - 12ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

2

چۆپی

چۆپی لە ساڵی 1983 لە شاری کەرکووک لە دایکبووە. لە تەمەنی سێ ساڵی دا بووە کە بنەماڵەکەی ئەو شارەی بە جێھێشتووە. پاشان لە وڵاتی ھۆڵەندا جێگیر دەبن و ژیانی لەگەڵ دوو برای و دایک و باوکی درێژە پێدە دا، لە تەمەنی حەوت ساڵیدا دەچێتە گروپێکی کۆراڵ لە ھۆڵەندا، لەگەڵ ئەم گروپەدا کە زیاتر لە 20 منداڵ دەبن، بە سەرپەرشتی مامۆستایەکی ھۆڵەندی فێری گڕو گاڵی موزیک و گۆرانی وتن دەبێت.

لە تەمەنی 13 ساڵیدا دەچێتە قوتابخانەی دەنگ لە ھۆڵەندا بۆ ئەوەی بتوانێت بەشێوەیەکی زانستییانە شارەزایی لەو بووارەدا پەیدا بکات، لەوێ زیاتر لە ھەوڵی ئەوەدا دەبێت کە تۆنەکانی پاک بکاتەوە و ھەندێک لە سەرەتاکانی ئەو زانستە فێر بێت، بۆ ماوەی دوو ساڵ لەو قوتابخانەیەدا بەردەوام دەبێت و پاشان ساڵێک دەرسی مۆزیک کیبۆڕد دەخوێنێ.

لە تەمەنی 16 ساڵیدا بە ڕێگەی جواد میرانەوە کە سترانبێژێکی کوردستانی باکوورە لەگەڵ کۆما بەرخۆدان ئاشنا دەبێ و دواییش دەچێتە ئەکادیمێی کوردی لە ئەڵمانیا و ھەر لەوێش بە مامۆستا وریا ئەحمەد ئاشنا دەبێت و یارمەتی زۆر دەدرێت تا دەچێتە Medya TV بۆ یەکەم جار لە پڕۆگرامی شانشین بەشداری دەکات کە بەرزان شاسوار پێشکەشی دەکرد لە ئێستادا لە کەناڵی رووداو بەرنامەی چۆپی و چارا پێشکەدەکات

چۆپی پێشتر سترانەکانی گۆرانیبێژە گەورەکانی دووبارە دەخوێندەوە بەڵام ئێستا خاوەنی چەند ئەلبۆمە.

چوپی زیاتر لە 70 گۆرانی لە تەلەڤزێۆنە کوردیەکانیش تۆمارکردووە. ژمارەیەک گۆرانیشی کردووە بە کلیپ.

کۆنسێرت و فیستیڤاڵەکانی چۆپی تەنھا لە چوارچێوەی ھۆڵەندادا نەماوەتەوە، چۆپی بۆ گێڕانی کۆنسێرت سەردانی ئەمریکا و کەنەدا و سوێد و فینلەندا و دانیمارک و نەرویج و ئەڵمانیا و نەمسا و سویسرا و ئۆکرانیا و بەلجیکا و یۆنان و ھتد کردووە.

چۆپی تاکوو ئێستا بۆ سازدانی کۆنسێرت، سەردانی کوردستانی باکووری کردووە بۆ شاری باتمان و دوو جار گەڕاوەتەوە کوردستانی ڕۆژاوا بۆ شاری قامیشلۆ و لە کوردستانی باشووریش کۆنسێرتی لە شارەکانی ھەولێر و سلێمانی و دھۆک کردووە.

ئێستا نیشته‌جێێ‌ هه‌ولێره‌‌و بیزینێسی‌ جلوبه‌رگی‌ كوردی‌ ده‌كا.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌