چوارشەممه - 6ی رێبەندانی 2721

کۆی دەنگەکان

1,191

چرۆ سۆهرابی‌

چرۆ سۆهرابی‌ ساڵی‌ 1993 له‌دایك بووه‌.

خه‌ڵكی‌ شاری‌ بانه‌یه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان.

كاتێ‌ له‌دایك بووه‌ باوكی‌ پێشمه‌رگه‌ بووه‌ له‌ چیاكانی‌ كوردستان.

له‌ منداڵییه‌وه‌ خولیای‌ هونه‌ری‌ گۆرانی‌ وتن بووه‌.

هه‌ر له‌ منداڵییه‌وه‌ ئه‌ندامی‌ كۆڕی‌ هونه‌ری‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران بووه‌.

له‌ هه‌موو بۆنه‌‌ و رێوڕه‌سمه‌ حیزبی‌‌ و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان به‌ سروود‌ و گۆرانی‌ به‌شداری‌ كردووه‌.

گۆرانی‌ و سرووده‌كانی‌ بۆ عه‌شق‌ و نیشتمانه‌.

چه‌ندین جار له‌ ته‌له‌ڤزیۆنه‌كان وتووێژ‌ و گۆرانی‌ هه‌بووه‌.

ساڵی‌ 2015 روو  ده‌كاته‌ وڵاتی‌ دانیمارك.

.ساڵی‌ 2017 ژیانی‌ هاوبه‌شى پێك هێناوه‌ و له‌ ساڵی‌ 2019ـه‌وه‌ له‌ وڵاتی‌ نوروێژ نیشته‌جێیه‌.

خاوه‌نی‌ چه‌ندین سروودی‌ شۆڕشگێڕانه‌ و گۆرانی‌ عاشقانه‌یه‌.

 

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌