پێنجشەممه - 13ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

2

فەقێ مینە

محەممەدئەمین ڕەسووڵی ناسراو بە فەقێ مینە خەڵکی گوندی ئاغەڵان سەر بە شارۆچەکەی نەڵاسی سەردەشت بوو.

فەقێ مینە هونەرمەندی بواری فۆلکلۆر و گۆرانیبێژێكی‌ ناسراو بوو.

هونەرمەند فەقێ مینە لە 7 ساڵ‌ پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە هێزی گیاڕەنگ بووە و دواتر بەهۆی نەخۆشییەوە گەڕاوەتەوە شارۆچکەی نەڵاس.

فەقێ مینە شمشاڵژەنێکی بەناوبانگیش بووە.

چەندین بەرهەمی هونەری وەکوو: تاوانم دەبێ چی بێ لەیلم هۆ لەیلم هۆ و کورەخانەی لە ژیانی هونەریی خۆیدا تۆمار کردووە.

فەقێ مینە بە یەکێک لە هونەرمەندە ڕەسەنەنەکانی بواری گۆرانیی میلیلى دادەنرێت.

ئەو هونەرمەندە 76 بەیتی کوردی لە سینگیدا پاراستبوو و یەکێک بووە لە ناودارترین بەندبێژانی هاوچەرخی کورد.

فەقێ مینە بەشداری لە 9 خولی مێهرەجانی بەیت و حەیران، مۆسیقای ناوچەیی کێرمان و چەندین مێهرەجانی دیکەی مۆسیقایی لە کارنامەی خۆیدا بووە و چەندین خەڵاتی گرینگی لەو مێهرەجانانە پێ بەخشراوە.

فەقێ مینە ساڵی‌ 2020 بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌