هەینی - 31ی خاکەلێوەی 2724

کۆی دەنگەکان

157

فەراز کاویانی

فەراز کاویانی لە دایک بووی ساڵی 1359ی ھەتاوی (1980ى زايينى) لە شاری کرماشانی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان.

لە ساڵی 1368 دەستی کرد بە فێر بوونی ئامێری تەمیورە و لە ساڵی 1373 لە کێبڕکێی نێوان قوتابخانەکانی پارێزگای کرماشان پلەی یەکەمی تاکەژەنی تەمیورەی بەدەست ھێنا.

لە پاش دەرچوون بۆ قۆناغی باڵای مۆسیقا لە بەشی ژەنیاری ئامێری تار لە بەھرەی کەسانی وەک بێھرووز ھێمەتی، فەریبۆرز عەزیزی و موحەممەد رەزا ئیبراھیمی کەڵکی وەرگرت. لە ساڵی 1380 بڕوانامەی لیسانسی لە بەشی ژەنیاری دا بەدەست ھێنا.

ئەم ھونەرمەندە خاوەنی چەندین ئەلبۆمی مۆسیقایە کە بەشێکیان مۆسیقای بێ کەلامن. زمسانی تەنیایی، ھنگامەھای پگاە، کۆکی کۆلی، نەقشی نیگار، گومان، ھۆبووت و ھەروەھا کۆ کراوەی مەقامەکانی یارسان بە ناوی مەقام گەلی باستانی تەمیورە بەرھەمەکانی ئەم ھونەرمەندەن و ھەروەھا ھاوکاری وەکوو سۆلیست لە ئەلبۆمی مەداری تکرار بە ئاھەنگسازی و دەنگ بێژی بەھمەن کازمی و تەیار کردنی سادق نووری و ھەروەھا لە ئەلبۆمی لە رۆژەکانی نەبوون بە ئاھەنگسازی و تەیار کردنی ھوومەن دێھلەوی و دەنگ بێژی سالار عەقیلی.

مامۆستا کاویانی لە ئەلبۆمی زمسانی تەنیایی ھەوڵی داوە لەسەر ژەنینی زوڵاڵی تەمیورە (گاە شمردە نوازی و بە گاە شوریدە نوازی) کە لەسەر ئەساسی ھەست، پارچە مۆسیقای تەمیورە و تۆنبەکی پێکەوە تۆمار کردوە.

جێگەی ئاماژەیە ئەم ھونەرمەندە لە ئێستا دا لە پێتەختی وڵاتی ئێران لە تاران ئەژی و لە فێرگەکەی خۆی بە ناوی مەکتەب خانەی تەمیورەی فەراز کاویانی سەرقاڵی فێرکاری ئامێری تەمیورەیە بە ھونەرخوازانی ئەو ئامێرە.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران

بژی مامۆسا فەراز کاویانی ژەنیاری بە توانای ئامێری رەسەنی کوردەواری واتە تەمیورە، ھیوادارم نموونەی ھونەرمەندی ئاوا لە کوردستان زۆر بێ

  • 1
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌