هەینی - 5ی گەلاوێژی 2724

کۆی دەنگەکان

0

فوئاد ئەحمەد

فوئاد ئەحمەد سلێمان، گۆرانیبێژ، له‌ ساڵى 1932 له‌ گوندی عەوێنەى گوێڕ له‌ باشوورى كوردستان له دایكبووه‌.

 گۆرانی ئەمیرەکەم، یەکێکە لە گۆرانییە بەناوبانگەکانی، کە تا ئێستا لە تەلەفزیۆنەکان پەخشدەکرێت و خەڵکی گوێی لێدەگرن.

 له‌ ساڵى 1940 له‌ ته‌مه‌نى 8 ساڵى چۆته‌ به‌رخوێندن.

 خانەی مامۆستایانی له‌ شارى دهۆك تەواو کردووە.

 دووجار ژیانى هاوسه‌رى پێكهێناوه‌ و بوه‌ته‌ باوكى 8 منداڵ.

 له‌ ساڵى 1955 ده‌ستى به‌كارى هونه‌رى كردووه‌ و چۆتە ئێستگەی بەغدا، لەوێ یەكەم سروودی نەورۆزی تۆمار كردوە.

 لە ساڵی 1959 گۆرانی ئەمیرەکەمی تۆمارکردووە.

 دواتر گۆرانی نامەکەت گەیشت و سروەی بەیان و لەگەڵ چەند گۆرانییەکی ترى تۆماركردووه‌.

 لە ساڵی 1963 گۆرانی ئەی بووکی تازە تۆمارکردووه‌.

 له‌ ساڵی 1963 گۆرانی ئەمیرەکەم بە ڕەش و سپی بۆ تەلەفزیۆن تۆمار كردوە.

 تاوەکو ساڵی 1986 نزیکەی 100 گۆرانی لەئێستگەو 50 گۆرانیش لە ته‌له‌فزیۆن تۆمار کردووه‌.

 بۆ ماوه‌یه‌ك له‌ تاراوگه‌ ژیاوه‌.

 خاوه‌نى چه‌ندین گۆرانییه‌، له‌وانه‌: باوانەكەی بابم، كوانێ وەفا، دڵ بێ چارەم، ئەی بووكی تازە، زێنەبێ، ئێمە پێشمەرگەین، ئێمە كوردین نابەزین، نامەكەت گەیشت، بە زوولف و ڕووخشار، هەولێر هەولێر، من هەڵە بووم، تۆپی پێ یاری لاوانە.

 له‌ ساڵی 2004 له‌ ته‌مه‌نى 72 ساڵى به‌هۆى نه‌خۆشى كۆچى دوایى كردووه‌ و له‌ گۆرستانی كارگه‌ى قیڕ له‌ شارى هه‌ولێر به‌خاكسپێردراوه‌.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌