یەکشەممە - 16ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

0

غەزەل

غەزەل ئەسەدزادە كچی‌ مسته‌فا له‌دایكبووی‌ شاری‌‌ سه‌رده‌شته‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان.

غەزەل لە بنەماڵەیەكی هونەریدا پەروەردە بووە. یەكەمین كاری‌ لە ساڵی 2014 لە هەڵەبجەی شەهید بوو، ئەوكات سروودێكی‌ بەناوی ئاشتی وتووه‌. لە هەمان ساڵدا لە سلێمانی لە ناوەندی غەزەلنووس ئێوارە میوزیكێكی‌ پێك هێناوه‌.

بەڵام ناوبانگی غەزەل دوای بەشداریكردنی لە یەكەم بەرنامەی كوردئایدڵ بڵاوبووەوە. غەزەڵ نەبووە ئایدڵی بەرنامەكە، بەڵام بووە ناوێكی ئاشنا لەلای هۆگرانی گۆرانی و میوزیكی كوردی.

لە ھەرێمی کوردستان بەشداریی چەندین چالاکیی جۆراوجۆردا کردووە، پێشتر بەرھەمە ھونەرییەکانی زیاتر لە بەرنامە تەلەڤزیۆنییەکاندا پێشکەش کردووە.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌