کۆی دەنگەکان
4
گۆرانى ئینزیبات
گۆران عومه‌ر عه‌لی ناسراو به گۆرانی ئینزبات لە ساڵی 1983 لە سلێمانی لەدایک بووە.
ئەندامی خولی پێنجه‌می پەرلەمانی کوردستانه له‌سه‌ر لیستی گۆڕان. سه‌رۆكی رایه‌ڵه‌ی هونه‌رمه‌ندانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیشه.
قۆناغی سەرەتایی و دواناوەندی خوێندوە، بەهۆی هەژاری دەستبەرداری خوێندن بوە. لەساڵی 1995 تا 1997 لەوڵاتی ئێران بووە، لەوێ كاری كردووه.
خاوەنی ده‌یان ئاواز‌و هۆنراوه‌ی خۆیەتی و له چه‌ندین وڵاتی عه‌ره‌بی‌و ئورووپایی كۆنسێرتی گێڕاوه.
سه‌رپه‌رشتیاری ڕادیۆی تاكسیه‌و جه‌ماوه‌رێكی زۆری له بواری هونه‌ره‌كه‌یدا له باشووری كوردستان هه‌یه.