
کۆی دەنگەکان
0
گۆڤه‌ند عه‌بدوڵڵا
گۆڤه‌ند عه‌بدوڵڵا ساڵی 1982 له شاری سلێمانی له باشووری كوردستان له‌دایكبووه.
له ساڵی 1999 ده‌ستی به‌كاری هونه‌ری كردووه له بواری منداڵان و گۆرانی وتن.
دواتر به ئامێری ساز ده‌ست به‌خوێندنی مووزیك ده‌كات و دواتریش ئامێری عود به‌بێ مامۆستا فێرده‌بێت.
له گه‌ڵ گرووپه‌كانی مه‌وله‌وی، فۆلكلۆر، مه‌لیزاند، ده‌لال و گه‌لی كوردستان كاری كردووه.
بۆ ماوه‌ی 8 ساڵ كاری ئه‌ندازیاری ده‌نگی كردووه له ئه‌نیستیتۆى كه‌له‌پووری كورد.
گۆڤه‌ند خاوه‌نی ستۆدیۆ سانا بووه، كاری ده‌نگی بۆ چه‌ندین دراما‌و كورته‌فیلم كردووه. هه‌روه‌ها خاوه‌نی چه‌ندین ئه‌لبۆمی مووزیك و كلیپی تایبه‌ته.
ئاواز و مووزیكی بۆ چه‌ندین هونه‌رمه‌ندیش داناوه.
گۆڤه‌ند ساڵانێكی زۆره ئه‌ندامی گرووپی مووزیكی لوڕه‌و به‌رپرسی ئیداری گرووپه، هاوكات فه‌رمانبه‌ری له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ره‌كانی مووزیك.