یەکشەممە - 16ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

0

ھەڵکەوت زاھیر

ھەڵکەوت زاھیر لە دایک بووی ساڵی 1972ی‌ شاری سلێمانیه‌.

لەتەمەنی پێنج ساڵی دەست بە خۆێندنی موزیک کردووەو پەیمانگای ھونه‌رەجوانەکانی بەشی موزیکی‌ تەواو کردووە لە ساڵی 1992 ژەنیاری ئامێری ئۆبوا بووە. لەھەمان ساڵ دەست بە کاری میلۆدی دانان کردووە.

لە ساڵی 1996 بەمەبەستی خۆێندن چووەتە ئەڵمانیا و لە شاری شوتگارت حۆێندنی موزیکی تەواو کردووە.

ساڵی 2005 گەڕاوەتەوە کوردستان و بوو بە ڕاوێژکاری سەرۆکی حکومەت لە چوارەمین کابینەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان.

لە کابینەی پێنجەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان نێچیرڤان بۆ دووەمین جار کرایەوە ڕاوێژکاری سەرۆکی حکومەت بۆکارو باری ھونەری، لە شەشەمین کابینەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە ھەمان پۆست ڕاوێژکاری دانرایەوە تا دواجار بۆخۆی دەستی لەکاری حکومەت ھەڵگرد.

لە ساڵی 2006 بۆ یەکەمین جار پرۆگرامی ھەڵبژاردنی دەنگ بەناوی ستۆدیۆی ئەستێران لە کەناڵی زاگرۆس پێشکەش کرد. ئەمەیەکەمین تەجروبە بوو لە کوردستان ئەنجام بدرێت دواجار بۆ چەندین وەرز ئەم بەرنامەیە بەردەوام بوو. لە ساڵی 2009 دامەزرێنەری یەکەمین کەناڵی ھونەری بوو لە کوردستاندا بەناوی کۆڕەک تیڤی بۆ ماوەی یەک ساڵ بەڕێوبەری گشتی ئەو کەناڵە بوو

بەیەکێک لە دیارترین موسیقار و خاوەنی زۆرترین گۆرانی لە مێژووی ھونەری کوردستاندا دادەنرێت و یەکەمین کەسە توانبێتی گەنج وەک ستار بناسێنیلە بواری ھونەریدا، زۆرترین ئافرەتی ھونەرمەندی ھێنایە ناو بواری گۆرانی وتن لە کوردستاندا باشترین مۆسیقاری ساڵی 2012 بوو لە رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوەڕاست و یەکەمین مۆسیقارە توانی بە زمانی کوردی و عەربی دوێت بکات و لەسەر جەم کەناڵە عەربییەکان پەخش بکرێت.

یەکەمین کەسیشە توانیویەتی بەرھەمی ھونەرمەندی کورد لە کەناڵی ڕۆتانا داببەزێنی لەگەڵ دیارترن موسیقاری عەرەب کاری کردووە. لەگەڵ باشترین گروپەکانی میسر و تورکیا و ئێران و ئەلمانیاو سوید، ھەنگاریا کاری تۆمارکردنی موزیکی کردووە‌و بە باشترین و ناودارترین میلۆدی دانەر ده‌ژمێردرێت لە کوردستاندا.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌