کۆی دەنگەکان
1
حەمە جەزا
حه‌مه جه‌زا
محەممەد جەزا عەلى ناسراو به حه‌مه جه‌زا لە ساڵی 1949 لەگەڕەکی کانێسکانی سلێمانی لەدایک بووە.
هونەرمەندێکى دەنگخۆشى کوردە.
لە پاڵ کارى گۆرانى وتن هۆنراوەشى نوسیوە.
له‌منداڵییه‌وه ئاره‌زووی هونه‌ر و گۆرانى وتنى کردووە.
لە قۆناغی خوێندنى سەرەتاییەوە هەست بە دەنگ خۆشییەکەی کراوە و لە چەندین بۆنەدا گۆرانی وتووە.
لە ساڵی 1968 لە تەمەنی 19 ساڵیدا ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە.
له ساڵی 1969 ئه‌ندامی تیپی هونه‌ر و وێژه‌ی کوردی بووە.
له ساڵی 1970 چۆتە شاری هه‌ولێر و لەوێ نیشته‌جێ بووە.
لە ساڵى 1971 یه‌که‌مین به‌رهه‌می به‌ناوی بیبی خانم له شارى سلێمانی له‌گه‌ڵ چه‌ند ئه‌ندامێکی تیپی مۆسیقاى باواجی کۆیه تۆمارکردووە.
لە ساڵی 1974 چەند سرودێکى تۆمارکرد، لەوانە: خوشکە لەیلا. کوردستانە... کوردستانە، ھەم گەرمیان و ھەم کوێستانە.
لە ساڵی 1977 به‌رهه‌مێکی تری به‌ناوی ئیشق و ئازادی بڵاوکردەوە.
له ساڵی 1977 دوو گۆرانى له‌گه‌ڵ تیپی مۆسیقاى هه‌ولێر تۆمارکردووە.
له ساڵی 1978 چوار گۆرانى له‌گه‌ڵ تیپی مۆسیقاى هه‌ولێر تۆمارکردووە.
له ساڵی 1980 دوو له‌گه‌ڵ تیپی مۆسیقاى هه‌ولێر تۆمارکردووە.
سه‌رجه‌م گۆرانییە تۆمارکراوه‌کانی 212 گۆرانین، جگه له‌به‌شداربوون له‌سه‌دان ئاهه‌نگ و ڤێستیڤاڵ و ئاهه‌نگی تایبه‌تى.
لە ساڵی 1972 زیاتر دەرکەوت، ئەویش بەهۆى کۆچی دوایی ھونەرمەند حەسەن، کە لاوانەوەیەکى بۆ وتوە.
لە 1981 بەهۆى بێزارکردن، هه‌راسانکردن و راوه‌دوونان له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه شاری هه‌ولێر جێدەهێڵێت و روودەکات شاخ.
لە ساڵی 1990 له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌که‌ی به‌ره‌و وڵاتی دانیمارک رۆیشتوون.
لە دواى راپەڕینى بەهارى 1991 جارێکى دیکە گەڕاوەتەوە کوردستان و لە شاری سلێمانی نیشتەجێ بووە.
له‌دوای ساڵى 2000 چه‌ندین ئاهه‌نگی له شارەکانى هه‌ولێر، سلێمانی، که‌رکوک، رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئەنجامداوە و به‌شداری ده‌یان به‌رنامه‌ی رادیۆیی و ته‌له‌فزیۆنی کردووه.
لە ساڵى 2007 دووچاری نەخۆشى شێرپه‌نجه‌ی په‌نکریاس دەبێت و به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری پزیشکی سه‌ردانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و زۆر وڵاتى دیکەى کردووە.
له ساڵی 2009 وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە شارى هەولێر خه‌ڵاتی رێزلێنانی پێبەخشیووە.
بەر لەکۆچى دوایى بەرهەمێکی نوێی بەناوی خۆڕاگری ئامادەکردبوو، کە بۆ ئەو کەسانەى نوسیبوو، کە تووشی شێرپەنجە بوون،دواى کۆچى دوایشى هونەرى کوڕى وتویەتیەوە و بڵاوى کردۆتەوە.
لە ساڵى 2018 لە هەشتەمین ساڵیادی کۆچی دوایشیدا، کتێبی حەمەجەزا، جیهانێک لەهونەر، هەڵوێست، هۆنراوەو بەرەنگاری لە نوسینى د. عەبدولواحید ئیدریس بڵاوکراوەتەوە.
خاوەنى دیوانێکی گه‌وره‌ی تایبەت بەخۆیەتى کە 239 لاپەڕەیە.
لە ساڵی 2010 لە تەمەنى 61 ساڵى پاش ململانێ لەگەڵ نەخۆشی لە سلێمانی کۆچی دوایی دەکات و لە گردی سەیوان بەئامادەبوونی هەزاران کەس لە هونەرمەندان و بەرپرسان و هەوادارانی بەخاک دەسپێردێت.