پێنجشەممه - 9ی خاکەلێوەی 2724

کۆی دەنگەکان

24

حەمە ساڵح دیلان

محەممەد ئەحمەد ساڵح قادر ناسراو به حەمە ساڵح دیلان، شاعیر، هونەرمەند و ئاوازدانەرى کورد لە ساڵی 1927 لە شاری سلێمانی لەدایکبووە.

 سەرەتاکانی قۆناغی خویندنی لە مزگەوتی بابەعەلی دەستپێکردووە.

 خوێندنى سەرەتایى لە قوتابخانەی خالدییە تەواو کردووە.

 تاکو پۆلی سێیەمی ناوەندی خوێندووە.

 لە تەمەنیکی لاوێتیدا ئارەزووی نوسینی شیعر و مەقامبێژی لا دروست بووە.

 لە تەمەنی 21 ساڵى شیعری بڵاوکردۆتەوە.

 یانزە جار لەسەر مەسەلەی نەتەوەکەی زیندانى کراوە.

 بەشێکى زۆرى شیعرەکانى ئەو شیعرانەن کە لە زینداندا نووسیونى.

 شاعیرێکی‌ گەورە و تێکۆشەرێکی‌ خاوەن ھەڵوێست بووە.

 لە ساڵی 1947 لە فەرمانگەی تووتن دامەزراوە.

 لە ساڵی 1948 پیرەمێرد هۆنراوەی نەورۆزی نوسیوە و حەمە ساڵح دیلان وتوویەتی.

 لە ساڵی 1954 بەبێ مۆڵەتی بەشداری کردووە لە کۆنگرەی ئاشتی و ھاوکاری گەلاندا کە لە شاری ڤیێنای پایتەختی نەمسا ساز کرا، لەسەر ئەم بەشداریکردنە کە گەڕایەوە رەوانەی زیندان کرا و بۆ ماوەیک دەستبەسەر کرا.

 لە ساڵى 1987 دیوانە شیعرییەکەى چاپکراوە.

 لەدواى کۆچى دوایشى چەند جارێک چالاکى و دیدارى رۆشنبیرى بەناوى ئەوەوە لە شارەکانى هەرێمى کوردستان بەگشتى و شارى سلێمانى بەتایبەتى بەڕێوەچووە.

 لە ساڵى 1990 لە تەمەنى 63 ساڵیدا کۆچى دوایى کردووە.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌