کۆی دەنگەکان
0
حەمید عوسمان
حەمید عوسمان حەمە گەوھەر ناسراو به حەمید عوسمان لە ساڵی 1985 له شاری سلێمانی له باشووری كوردستان له‌دایکبووە.
ھه‌ر له شاری سلێمانی خوێندنی سه‌ره‌تایی و دواناوه‌ندی ته‌واو كردووه. له منداڵییه‌وه له‌نێو میوزیك و گۆرانی بووه، به‌ڵام زیاتر حه‌زی بۆ گۆرانی بووه و ئێستا یه‌كێكه له گۆرانیبێژه دیاره‌كانی كوردستان.
ئەو گۆرانیبێژە لاوە لەسەر تاوە ئەگەرچی لەژێر كاریگەریی چەند هونەرمەندێكی كورد هاتە نێو گۆرانی گوتنەوە، بەڵام هەر زوو رێچكەیەكی بۆ خۆی دیاری كرد بۆ ئەوەی كاری هونەریی تێدا بكات.
حەمید عوسمان یەكێكە لەو گەنجە دەنگخۆشانەی، كە بەشێوەیەكی خێرا لە رێگەی چەند تراكێكی گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپێك لەنێو كۆڕی گۆرانیی كوردیدا خۆی ناساند.
حەمید عوسمان كه ماوه‌یه‌كی زۆره سه‌رقاڵی كاری هونه‌رییه، به هه‌ردوو شێوازی فۆلكلۆر و ستایلی نوێ گۆرانی ده‌ڵێت و خاوەنی چەندین کلیپ و گۆرانییە.
یه‌كه‌م بەر‌هه‌می هونه‌ری به‌ناوی ئاوێنه تۆمار كرد‌و ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری لێ كه‌وته‌وه‌و ناوبانگی په‌یدا كرد.
حەمید جگه له هونه‌ر خه‌ریكی كاری بازرگانیشه.