یەکشەممە - 16ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

0

ھانی

ھانی موجته‌هیدی‌ لە شاری سنە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان‌ لەدایک بووە.‌ قۆناغی سەرەتایی سنه‌ خوێندووه‌.

ھەر لە منداڵیەوە خولیای‌ شانۆگەری و گۆرانی بووه‌.

لە قۆناغی سەرەتاییەوە شیعر و پەخشانی نووسیوە و دەستی وێنەکێشانی ھەبووە و شانۆگەری ئەنجام داوە.

هانی ژیانی هاوسه‌ری پێک هێناوه‌ به‌ڵام سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه‌ و جیابووه‌ته‌وه‌.

ماوەیەک ھانی چوو بۆ تاران لە وێ چوو بۆ زانکۆ و دەرسی وێنەکێشان و گۆرانی وتنی خوێند، بەڵام کە چوو بۆ دەرەوەی وڵات ئیمکانیاتی مادی نەبوو بۆیە وازی لێ ھێناو، لە دەرەوەی وڵات دێژه‌ی‌ دا به‌ گۆرانی، شانۆ، وێنەکێشان‌و سەما.

لە ساڵی 2000ـەوە دەستی بە گۆرانی وتن کردووە و ھانی ساڵی 2004 چووە بۆ ئەڵمانیا و لەوێ نیشتەجێ بووە تا ئێستا چه‌ندین ئاڵبۆمی‌ گۆرانی‌ بڵاو كردۆته‌وه‌.

ھانی بەشداری چەندین فێستیڤاڵی جیھانی کردووە. ھەروەھا چەندین کۆنسێرتی لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستان ئەنجام داوە.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌