یەکشەممە - 16ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

1

حەسەن دەرزی

حەسەن دەرزی كوڕی‌ سه‌لیم ساڵی 1957 لە شاری بۆکان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان لەدایک بووە.

منداڵ‌ ده‌بێ‌ كه‌ باوكی‌ كۆچی‌ دوایی‌ ده‌كات و به‌ فه‌قیری‌ و هه‌ژاری‌ گه‌وره‌ ده‌بێ‌.

ھەر لە منداڵییەوە خولیای گۆرانی گوتن و فێربوونی موسیقا بووە. گوێی بە دەنگی مامۆستا حەسەن زیرەک و ... و فۆلکلۆری پڕ لە حەز و تاسە و خۆشەویستی ناوچەی فەیزوڵڵابەگی کراوەتەوە.

ژەندنی ئامێری کەمانیش فێر بووە.

حەسەن دەرزی له‌ ساڵی 1973ـه‌وه‌ بۆ ماوەی 26 ساڵ له‌ چه‌ندین شار‌و گوندی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان مامۆستای قوتابخانە بووە.

لە 1986 تا 1991 چوار بەرھەمی ھونەریی پێشکەش کردوە. ساڵی 1991 دەرفەتی گۆرانی‌ لێ ستێندرا و لە کاری مامۆستاییش لابردرا و ئێستا دوور لە نیشتیمان لە بریتانیا دەژی و له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵاتیش چه‌ندین گۆرانی‌ پێشكه‌ش به‌ دنیای‌ هونه‌ر كردووه‌.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌