دووشەممه - 10ی بەفرانباری 2724

کۆی دەنگەکان

2

حەسەن هەیاس

حەسەن هەیاس ساڵی‌ 1965 له‌ شاری‌ خانه‌قین له‌ باشووری‌ كوردستان له‌دایك بووه‌.

هونه‌رمه‌ندێكی‌ گۆرانیبێژه‌.

ساڵی‌ 1986 له‌ شاری‌ كه‌ركووك له‌ ته‌له‌ڤزیۆن ده‌ستی‌ كرد كار‌و گۆرانی‌ وتن. له‌وێوه‌ ناوبانگی‌ به‌كوردستان بڵاو بۆوه‌.

ساڵی‌ 1991 رووی‌ كرده‌ به‌غدا‌و له‌ رادیۆ كوردیی‌ به‌غدا ده‌ستی‌ به‌ كار‌و گۆرانی‌ كرد. هه‌ر ئه‌و ساڵه‌ یه‌كه‌مین ئه‌لبۆمی‌ خۆی‌ بڵاو كرده‌وه‌.

حەسەن هەیاس دواتر گرووپی‌ مووزیكی‌ شیرینی‌ دامه‌زراند.

دوای‌ رووخانی‌ رێژیمی‌ به‌عس حەسەن هەیاس رووی‌ كرده‌وه‌ زێدی‌ له‌دایكبوونی‌ واته‌ خانه‌قین‌و له‌وێ‌ نیشته‌ جێ‌ بوو.

حەسەن هەیاس تا ئێستا چه‌ندین ئه‌لبۆم‌و ده‌یان گۆرانی‌ تۆمار كردووه‌.

ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ زۆرتر به‌ زاراوه‌ی‌ كه‌لهوڕی‌ گۆرانی‌ ده‌خوێنێ‌‌و جه‌ماوه‌رێكی‌ زۆری‌ هه‌یه‌.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌