کۆی دەنگەکان
1
حەسەن جەزراوی
حەسەن فەتاح ئەحمەد ناسراو به حەسەن جەزراوی، گۆرانیبێژ، لە ساڵی 1917 له جەزیرەی بۆتانی باكورى كوردستان له دایكبووه.
لە دوای جەنگی جیهانی یەكەم كەسوكارەكەی جێهێشتوە و هاتۆته زاخۆ له‌وێ نیشتەجێ بووە.
باوكیشى گۆرانی بێژ بووه و ڕێچكه‌ى باوكى گرتۆته‌به‌ر.
له ساڵى 1927 لە تەمەنی 10 ساڵیدا بەهۆی نەخۆشیەوە بیانی هه‌ردوو چاوى لەدەستداوە.
له ساڵی 1941 زاخۆی جێهێشتوە و چووتە شاری بەغدا.
له ساڵى 1942 لەگەڵ هونەرمەند عەلی مەردان و ره‌سوڵ بێزارگه‌ردى یەكتریان ناسیوه و بەیەكەوە چوونەته ئیزگەی كوردی بەغدا و هه‌فتانه راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ چه‌ند گۆرانیبێژێكی دیكه گۆرانیان وتوه.
ئه‌وماوه‌یه‌ى له شارى به‌غداد بووه بە تەنیا لە ژووی هۆتێلێك ژیانى برۆدتهسهر.
له ساڵی 1961 ژیانی هاوسەری پێكهێناوه.
له رۆژى 5/9/1982 جارێكی دیكە گەڕاوه‌ته‌وه بۆ زاخۆ.
له ساڵى 1958 خۆی فێری ئامێردی عود كردووه بۆ ئەوەی لەگەڵ گۆرانیەكانی خۆی موزیك بۆ خۆی بژەنێت.
له ساڵى 1942 یەكەم گۆرانی به‌ناوى یاركە وردی لە ئیزگەی كوردی بەغدا تۆماركردووه.
له ماوه‌ى 40 ساڵى له‌به‌غداد 308 گۆرانى و مه‌قامى تۆماركردووه.
له‌ناوخۆى عێراق و ده‌ره‌وه‌ى عێراق چه‌ندین كۆنسێرتى ئه‌نجامداوه.
له‌گه‌ڵ گۆرانیبێژ محه‌ممه‌د عارف جه‌زراوى سه‌ردانى حه‌له‌ب و قامیشلۆى كردووه و له‌وێ به‌شدارى چه‌ند ئاهه‌نگێكى كردووه.
له شارى كرمانشان له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له عه‌لى مه‌ردان و محه‌ممه‌د عارف جه‌زراوى ئاهه‌نگى ئه‌نجامداوه.
له رۆژى 5/9/1982 جارێكی دیكە گەڕاوه‌ته‌وه بۆ زاخۆ.
له زاخۆ له‌گه‌ڵ گۆرانیبێژان تاهیر تۆفیق، ره‌سوڵ بێزارگه‌ردى، عه‌لى مه‌ردان، محه‌ممه‌د عارف جه‌زراوى، نه‌سرین شێروانى فوئاد ئه‌حمه‌د و قادر مه‌ردان به‌رده‌وام بووه له‌كارى هونه‌رى.
له ساڵى 1983 له ته‌مه‌نى 66 ساڵى كۆچى دوایى كردووه.