پێنجشەممه - 9ی خاکەلێوەی 2724

کۆی دەنگەکان

88

حەسەن سیساوەیی

حەسەن ڕەسوڵ مام خاڵ ناسراو به‌ حەسەن سیساوەیی ساڵی 1926 لە گوندی ئاری سیرەكی دەشتی هەریر له‌ یاشووری‌ كوردستان لە دایك بووە.

حه‌یرانبێژی گه‌وره‌ی كورد بوو.

سیساوەیی لە منداڵییەوە دەستی بە حەیرانگوتن کردووە، سەرەڕای ئەوەی باوکی ئەوەی پێخۆش نەبووە.

باب و باپیرانی ئەو دۆڵەمەری و خەڵكی گوندی مەزنێی سەر بە قەزاری مێرگەسوورن و پاشان لە گوندی ئاری سینەك ژیاون و فاخیر بەگی ئەو گوندەش زۆر پاڵپشت و هاوكاری بووە، هەروەها ئاوڕەحمان بەگی ئاغای سیساوە لە هەموو ڕوویەكەوە زۆر هاوكاری خاڵە حەسەنی كردوە، ئەویش وەك وەفادارییەك گوتویەتی من حەسەن سیساوەیم.

سیساوەیی نەچووەتە خوێندنگە. ھاوسەرگیریشی نەکردووە. ئەوەی كە زۆر بەرچاو بوو ئەو حەیرانبێژە بێ ئەوەی وشەیەك خوێندەواری هەبێ كەچی زۆر وەستایانە حەیرانەكانی دەچڕی و لاوكی داستانە كوردیەكانی دەگوتەوە بە جۆرێك هەموو كەسێك تاموچێژی لێ وەردەگرت وەك ئەوەی لە نێو ئەو هەموو واقیعەدا ژیا بێت.

لە ساڵی 1968 یەكەم كاسێتی خۆی تۆمار كردووە. ئیدی وردە وردە لە گوتنەوەی حەیران و سەردولكە قاڵبۆتەوە تا ئەو كاتەی كۆچی دوایی كردوە وەك خۆلیایەك وازی لێنەهێناوە و دەست بەرداری نەبووە.

وەك هونەرمەندێکی میللی لە نێو کورددا ناسراوە و بە دەیان حەیران و لاوك و بەستەی هەیە، كە خۆی دایناون و بە یەكێك لە حەیرانبێژە ناودارەكانی كورددەژمێردرێت.

ئەو هونه‌رمه‌نده‌ جگە لە حەیرانگوتن هەموو ڕۆژگاری تەمەنی خۆی بە كاری كشتوكاڵی و جووتیاری و ڕەنجبەری بەسەر بردووە.

سیساوەیی لە دەوروبەری ساڵی 1981 وەك كرێكارێك لە سەدەی حەدیسە لە ڕومادی بۆ ماوەی 10 ساڵێك كاری كردوە، هەر لەو ساڵەش هەلێكی بۆ هەڵكەوتووە و سەردانی حەجی ماڵی خوای كردووە.

حەسەن سیساوەیی هونه‌رمه‌ندی‌ میللی‌ و حه‌یرانبێژی گه‌وره‌ی كورد ساڵی‌ 2015 كۆچی‌ دوایی‌ كرد.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌