کۆی دەنگەکان
0
هەڤاڵ خانەقینی
هه‌ڤاڵ محه‌ممه‌د میرزا ناسراو به هه‌ڤاڵ خانه‌قینی ساڵی 1983 له خانه‌قین له باشووری كوردستان له‌دایك بووە.
نازناوی خانه‌قینیش هه‌ر به‌هۆی شوێنی له دایك بوونه‌كه‌یه‌وه‌یە، به‌ڵام لە سلێمانی نیشتەجێیە.
له ساڵی 2005 ـه‌وه ده‌ستی به‌كاری هونه‌ری كردووه.
هەڤاڵ له ساڵی 2007 بۆ 2008 له به‌رنامه‌ی كورد ستار ده‌ركه‌وت و یه‌كه‌م گۆرانی به‌ناوی ژووان بووه‌و یەکەم ئەلبومیشی له‌ساڵی 2009 بڵاوكرده‌وه.
هه‌ڤاڵ خانه‌قینی خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه.
جگە لە زمانی کوردی بە زمانی عەرەبی و فارسییش گۆرانی دەڵێت.