پێنجشەممه - 6ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

15

ھێلی لەڤ

ھێلین عەبدوڵڵا ناسراو بە ھێلی لەڤ لەدایکبووی ساڵى 1988 لە ورمێ، کچە ھونەرمەند و گۆرانیبێژ و سەماکەر و ئەکتەری کوردە.

بەرھەمەکانی بە زمانی ئینگلیزیین، لەسالی 2013 بەھۆی گۆرانی "Risk It All" ناسرا، دوای ماوەیەک لەگەڵ ئێم2 میوزیک گرووپ ڕێککەوتنێکی واژووکرد. لە ساڵی 2014دا بۆیەکەمینجار لەسینەما بەفیلمی مەردان دەرکەوت. ھێلین لەئێستادا لە لۆس ئانجلەس لە ئەمریکا دەژی.

ھێلی لەماوەی جەنگی کەنداو لە ورمێ لەدایک دەبێت، ھێلی و خێزانەکەی بەھۆی جەنگەوە بۆ سەلامەتی ڕو دەکەنە تورکیا، لەوێشەوە دەچن بۆ فینلاند. رێگەیان پێ دەدرێت تا لەوێ بژین وەک یەکەم خێزانی کۆچ نشینی کورد. ھێلی ئارەزوو لە گۆرانی گوتن دەکات و لەوێ دەست دەکات بە قوتابخانەی گۆرانی گوتن و سەما. بەڵام ھێلی زیاتر بایەخ بە سەما کردن دەدات و بەشداری لە پاڵەوانیەتی سەمای ئەوروپایی دەکات.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌