چوارشەممه - 12ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

2

ھۆمەر دزەیی

ھۆمەر دزەیی گۆرانیبێژ و سیاسەتمەداری باشووری کوردستانە، لە ساڵی 1936 لە گوندی دووگردان لە دەشتی ھەولێر لەدایکبووە.

ھۆمەر دزەیی زیاد لە 50 ساڵی ژیانی لە ھەندەران ژیاوە و بڕوانامەی زانستی سیاسی لە ڤیێنا بەدەستھێناوە.

ماوەیەک لە بەشی کوردیی ڕادیۆی دەنگی ئەمریکا کاری کردووە.

ھۆمەر دزەیی لە ساڵی 2006 بوو به ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری عێراق، جەلال تاڵەبانی.

هۆنراوەی گۆرانییەکانی هۆمەر وێنەی ڕووت و ئیرۆتیکا دەخاتە بەردەم گوێگر، هەربۆیە هەندێک کەس بە پێشەوای ئەم بوارەی دادەنێن لە گۆرانی کوردی. لەبەرامبەردا لەلایەن کۆمەڵە کەسانی دیکەشەوە ڕەخنەی لێ گیراوە.

 بەشێکی زۆر لە ئاوازی گۆرانییەکانی هۆمەر دزەیی لە مۆسیقا ڕۆژاوایی یان بیانییەکان وەرگیراوە.

ھۆمەر دزەیی سەرقاڵی خوێندنەوەو کاری هونەریە.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌