شەممه - 17ی خەرمانانی 2724

کۆی دەنگەکان

0

ھۆزان دیار

دیار یان ھۆزان دیار یان دیار دێرسم لەدایکبووی ساڵی‌ 1966، لە ناوچەی مازگێردی دێرسم ھونەرمەندێکی کوردە.

لە سەرەتادا دیار لە کۆمەڵەی بەرخۆدان گۆرانی دەوتن. بەلام لەم کۆمەلەیەش ھەر بەردەوامە دوایی 1990 لەو کۆمەڵەیە ھاتەدەر و بە تەنیا ئەلبومەکانی چێدەکردن و بڵاوکردنەوە.

زۆربەی گۆرانییەکانی سەبارەت بە کورد، کوردستان، و زۆرداریی دەوڵەتی تورکیایە، بەڵام گۆرانی ئەڤینداریشی ھەیە.

زۆربەی گۆرانییەکانی بە شێوەزاری کورمانجیی کوردین، چەند گۆرانییەکیشی بە زارەوەی سۆرانی ھەیە و چەند گۆرانییەکیشی بە تورکی ھەیە دژ بە ڕژێمی تورکیایە…

هه‌ندێك له‌ ئەلبومەکانی‌ بریتین له‌:

دەما ئازادی، تینا ڕۆژێ، گولێ نەچە، وای دونیایێ، جەنگا ژینێ، بلبلۆ کاروان، کانیا سترانان، ئۆغر بە ئۆغور، ناترسم، ئاخ و دایک ، کەلا دمدێ

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌