یەکشەممە - 16ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

1

ھۆزان دینۆ

دینۆ لە ساڵی 1969 لە گوندی خەوسکاری سەر بە ئەردەھان له‌ باكووری‌ كوردستان لەدایک بوو.

خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە ناوچەی خاسێ تەواو کرد. قۆناغی دواناوەندی لە خوێندنگەی مامۆستایانی گوموشھان خوێند و پاشان ڕووی کردە ئیستامبوڵ.

بۆ جاری یەکەم لە چوارچێوەی ناوەندی چاندی مێزۆپۆتامیا تێکەڵی خەباتی مۆسیقا بوو. بەڵام بە ھۆی ئابووری تا ماوەیەک دەستی لە مۆسیقا ھەڵگرت. لەو سەردەمەدا ساڵی 90 شەڕێک لە دژی کوردان دەستی پێکردبوو لەژێر کاریگەریی ئەم شەڕە دینۆ بێ ناونیشان مابوو.

لە ساڵی 1998 ناچار بوو وڵات جێ بێڵیت و پەنا بباتە ھۆلەند و ئێستاش لە ھۆلەند نیشتەجێیە.

یەکێک لە تایبەتمەندییە سەرنجڕاکێشەکانی ئەلبومەکانی، ئەوەیە دەق و موزیکەکەکان بە تەواوی ھی خۆیەتی. دینۆ بەتایبەت لەبەر گۆرانیی لێ دایێ بەناوبانگە.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌