کۆی دەنگەکان
0
هۆزان جانێ
هۆزان جانێ ساڵی 1969 لە شاری ئەرزەرۆم له باكووری كوردستان لە دایکبووە.
خانمە هونەرمەندێکی گۆرانیبێژی دیاری کوردە.
خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە ئەرزەرۆم تەواو کردووە. دواتر رووی لە کاری هونەریی کرد و بە هاوکاری چەند مامۆستایەک بۆ ماوەی سێ ساڵ خەریکی خوێندنی موزیک بووە.
سەرەتای کاری هونەریی به وتنی گۆرانی نه‌ته‌وه‌یی و شۆڕشگێڕیی ده‌ستپێكردووه و تائێستا 19 ئه‌لبۆمی تۆماركردووه.
جانێ وڵاتینامەی ئەڵمانیای هەیە و نیشتەجێی شاری کۆڵنە، به‌ڵام له گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سه‌ردانی باكووری كوردستان، له ناوچه‌ی ئه‌نه‌زی سه‌ر به شاری ئه‌دیرنه له لایه‌ن پۆلیسی تورك ده‌ستبه‌سه‌ر كراو‌و به تۆمه‌تی ئه‌ندامێتی له حیزبێكی كوردی نێزیك به 2 ساڵ له توركیا لە بەندیخانەی بەکرکۆی لە ئیستەنبوڵ زیندانی كرا.