کۆی دەنگەکان
0
حوسێن سەفامەنش
حوسێن سەفامەنش هونه‌رمه‌ندی ناوداری كورد ساڵی 1355ی هه‌تاوی له كرماشان له‌دایك بووه.
سەفامەنش بە ھەموو زاراوەکانی جیاوازی کوردی گۆرانیی خوێندووە.
ئه‌و ته‌نیا هونه‌رمه‌ند نیه به‌ڵكوو نیشتمانپەروەری ڕۆژهەڵاتی کوردستانە کە لە بەرابەر هەموو پرسە گرینگەکانی کۆمەڵگە هەڵوێستی هەبووەو هەوڵی داوە ئەرکی نیشتمانیی و نەتەوەیی خۆی بەجێ بگەیەنێت.
ناوبراو چەندین کۆنسێرتی خێرخوازی بەڕێوەبردووەو یەکێک بوو لەو کەسانەش کە لە کاتی بوومەلەزرەکەی کرماشان‌دا هەوڵی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ ناوچە بوومەلەزەلێدراوەکان دەدا.