کۆی دەنگەکان
1
ئیبراهیم فه‌تاحی
ئیبراهیم فه‌تاحی له ساڵی 1932 له گوندی تورجانی سه‌ر به شاری سه‌قز له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌دایك بووه.
هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ بوو.
ساڵی 1966 بۆ یه‌که‌م جار له ڕادیۆی سنه ده‌نگی بڵاوکرایه‌وه و چه‌ند گۆرانییه‌کی له ڕادیۆ سنه تۆمار کرد که به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ په‌خش ده‌کرا.
هونه‌رمه‌ند ئیبراهیم فه‌تاحی به‌هاری ساڵی 1971 له ڕادیۆ مه‌هاباد گرینگتیرین گۆرانییه‌کانی له‌وانه تۆز ده‌کا، تۆز ده‌کا ، مریه‌مێ چه‌نده جوانی و به‌ر قه‌ڵا مه‌ڕۆ ی تۆمار کرد که هه‌موویان به‌رهه‌می خۆی بوون.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م گۆرانییانه له ڕادیۆ مه‌هاباد ئیبراهیم فه‌تاحی له سه‌رانسه‌ری کوردستان ناسرا. به‌تایبه‌ت گۆرانی تۆز ده‌کا، تۆز ده‌کا له ناساندن و ناوبانگ ده‌رکردنیدا ڕۆڵێکی به‌رچاوی هه‌بوو.
هه‌ر له‌و ساڵه‌دا له ڕادیۆ مه‌هاباد چه‌ندین گۆرانی دیکه‌ی له به‌رهه‌مه تایبه‌ته‌کانی خۆی تۆمار کرد.
ساڵی 1977 له ڕادیۆ کوردی کرماشان چه‌ند گۆرانییه‌کی تۆمار کرد. هه‌ر له‌و ساڵه‌دا هه‌مان به‌رنامه‌ی له ڕادیۆ سنه پێشکه‌شکرد.
ئیبراهیم فه‌تاحی بێجگه له تۆمارکردنی گۆرانی له ڕادیۆکان له كۆڕ و دانیشتنه‌کانی ماڵان و له کۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌تی هونه‌رمه‌ندان به‌رهه‌م گه‌لێکی زۆری تۆمار کردووه.
ساڵی 1993 له شاری سلێمانی گۆرانییه‌کانی چنووری و چنووری و سینه‌مه‌ڕ مه‌ڕی پێشکه‌شکرد.
سه‌ره‌تای ساڵی 2005 هونه‌رمه‌ند ئیبراهیم فه‌تاحی له سه‌ر بانگهێشتی که‌نالی ئاسمانی KURD SAT به‌رنامه‌یه‌کی پێشکه‌شکرد، که ئه‌مه دوایین به‌رنامه‌ی ته‌له‌فزیۆنی هونه‌رمه‌ند ئیبراهیم فه‌تاحی بوو.
مامۆستا ئیبراهیم فه‌تاحی له‌ماوه‌ی ساڵانی چالاکی و خزمه‌تی هونه‌ری به‌بواری مه‌قام و گۆرانیبێژی، کۆمه‌ڵێک به‌رهه‌می پڕ بایه‌خ و گرینگی پێشکه‌ش به هونه‌ری گۆرانی و موزیکی ڕه‌سه‌نی کوردی کرد. زۆربه‌ی گۆرانییه‌کانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندانی دیکه‌وه دووپاتکراونهوه، که ئه‌مه کاریگه‌ری هونه‌ری ئیبراهیم فه‌تاحی له سه‌ر هونه‌رمه‌ندانی دیکه ده‌رده‌خات.
دوای تێپه‌ڕبوونی ساڵانێکی زۆر به سه‌ر پێشکه‌شکردنی گۆرانییه‌کانیدا، ئه‌م به‌رهه‌مانه ئێستاش هه‌ر له بیر‌و زه‌ینی خه‌ڵکی کوردستاندا ماون و له بیر ناچنه‌وه. بۆ وێنه گۆرانییه‌کانی تۆز ده‌کا، تۆز ده‌کا و مریه‌مێ چه‌نده جوانی پاش سه‌دان جار گوێگرتن، هێشتا هه‌ر نوێین و مۆرکی هونه‌ری ڕه‌سه‌نی کورده‌وارییان پێوه دیاره.
ساڵی 2006 هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی کورد مامۆستا ئیبراهیم فه‌تاحی دوای 40 ساڵ کار‌و خزمه‌تی هونه‌ری له‌بواری گۆرانی ڕه‌سه‌نی کوردی له ته‌مه‌نی 74 ساڵیدا له ماڵی خۆی له شاری بۆکان کۆچی دواییکرد.